ئاژانسێكى ئه‌مه‌ریكى راپۆرتێك له باره‌ى دژایه‌تى پێكهاته‌كانى شاره‌دێى به‌رتله بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا هاتووه كێشه‌ى نێوان مه‌سیحى و شه‌به‌كه‌كانى شاره‌كه بۆ سه‌رده‌مى به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تا ئێسته چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ ئاژانسى ئاسۆشیتید پرێس راپۆتێكى له باره‌ى پێكهاته‌كانى شاره‌دێى به‌رتله‌ى سه‌ر به پارێزگاى مووسڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌رى ده‌خات كه ململانێ و دژایه‌تییه‌كى توند له‌نێوان مه‌سیحى و شه‌به‌كه‌كان هه‌یه و ئه‌م ململانێیه‌یش 30 ساڵ به‌ر له ئێسته سه‌ری هه‌ڵداوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه له گۆڕه‌پانى سه‌ره‌كى به‌رتله له نزیك شارى مووسڵ خاچێكى گه‌وره هه‌یه كه ته‌نیا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه ناوچه‌یه‌كى دێرینى مه‌سیحییه‌كانه، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكاره دیمۆگرافیانه‌ى كه دواتر له شاره‌دێیه‌كه ئه‌نجام دراون، وایكردووه پێكهاته‌یه‌كى تر له شاره‌كه نیشته‌جێ بكرێن كه له‌سه‌ر مه‌زه‌وى شیعه‌ن و به شه‌به‌ك ده‌ناسرێن.
كاتێك رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ساڵى 2014 ته‌واوى شارى مووسڵ و به‌شێكى زۆری له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى داگیركرد، ئه‌وا ته‌واوى دانیشتووانى به‌رتله رایان كرد، بۆیه مه‌سیحییه‌كان و شه‌به‌كه‌كان به‌یه‌كه‌وه له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه رووبه‌ڕووى سته‌م و چه‌وسانه‌وه بوونه‌وه.
له به‌شێكى تر ئاژانسه ئه‌مه‌رییكه‌كان ده‌ڵێ "به‌ڵام دواى تێپه‌ڕبوونى دوو ساڵ له رزگاركردنى به‌رتله له ژێر ده‌ستى داعش له كۆى سێ هه‌زار و 800 خێزانى مه‌سیحى ته‌نیا هه‌زار و 100 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م خێزانانه ترسیان له شه‌به‌كه‌كان هه‌یه و ئه‌وانه‌یش له چوارچێوه‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕووى ته‌ناهییه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر به‌رتله‌وه هه‌یه.
به‌هنام بینۆكا كه قه‌شه‌یه‌كى كاسۆلیكییه به ئاژانسى ئاسۆشیتید پرێس ده‌ڵێ "مه‌سیحییه‌كان له‌لایه‌ن شه‌به‌كه‌كانه‌وه جاڕس ده‌كرێن ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له شه‌به‌كه‌كان به به‌رده‌وام ته‌قه له‌نزیك كه‌نیسه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن".
ریناد مه‌نسووڕ له په‌یمانگه‌ى جاسام هاوس بۆ شیكردنه‌وه‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێ " ئه‌و له‌تبوونى له به‌رتله هه‌یه ئاماژه‌یه بۆ گرژییه‌كى زۆر كه له عێراق له‌و په‌رته‌وازه‌یه دروست بووه كه رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ناوچه‌كه دروستى كردووه".
مه‌نسوور له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ "دواى ده‌ركردنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش جیاوازییه تایفییه‌كان جارێك تر ده‌رده‌كه‌ونه‌وه به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ دروست بوونى چه‌ندان گرووپى سیاسى و چه‌كدار كه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموو له ململانێ یه‌كتردان".
رینارد مه‌نسوور دووپاتى ده‌كاته‌وه به‌شێكى له شڵه‌ژانى دۆخى ته‌ناهى ناوچه‌كه پێوه‌ندى به‌و ململانێیه‌وه هه‌یه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئه‌و ده‌ڵێ "ململانێى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌كه ژینگه‌یه‌كى ته‌ناهى شڵه‌ژاو و ناسه‌قامگیر دروست ده‌كات".
قوسه‌ى عه‌باسى په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر پێكهاته‌ى شه‌به‌ك به ئاژانسه‌كه ده‌ڵێ "جاڕسكردنى مه‌سیحییه‌كان، ته‌نیا كردارى تاكه‌كه‌سییه‌وه پێوه‌ندى به ته‌واوى پێكهاته‌ى شه‌به‌كه‌وه نییه، یان پێوه‌ندیان به‌و كه‌سانه‌وه نییه كه سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى و به‌شدارن له حكوومه‌ت".
عه‌باس له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ددان به هه‌ڵه‌ى شه‌به‌كه‌كان ده‌نێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌رگرى له پێكهاته‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ "هه‌ندێك له پێشیلكارییه‌كان رووده‌ده‌ن وه‌ك دزین و به‌كارهێنانى پۆست بۆ به‌ده‌ستهێنانى پاره، ئێمه ئه‌وانه ده‌زانین، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه هه‌موو كه‌سه‌كان خراپن".
له كۆتایى قسه‌كانیشى داوا ده‌كات پڕوپاگه‌نده بۆ دووبه‌ره‌كى نێوان مه‌سیحیه‌كان و شه‌به‌ك بڵاو نه‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌وان ده‌توانن كێشه‌ى خۆیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و هه‌ردوو لایش مه‌ینه‌تیان به‌ده‌ست داعشه‌وه بینیوه.
به‌ڵام ئاژانسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كێشه‌ى نێوان مه‌سیحیى و شه‌به‌ك ته‌نیا پێوه‌ندى به بارودۆخى ئێسته و ده‌ستڕۆیشتووى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه نییه، به‌ڵكو مێژووى له‌شاره‌كه بۆ 30 ساڵ له‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك رژێمى به‌عس به‌شێك له موڵكى كشتو‌كاڵى مه‌سیحیه‌كانى كرده شوێنى نیشته‌جێبوون و به‌كه‌سوكارى ئه‌و شه‌به‌كانه‌ى دا كه له به‌شدارییان له شه‌ڕه‌كانى رژێمه‌كه كردبوو و كوژرابوون.
دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عسیش به‌هۆى ده‌سه‌ڵاتى شیعه‌كان له عێراق ته‌وژمى هاتنى شه‌به‌ك بۆ به‌رتله به‌رده‌وام بوو.
بۆ ده‌رخستنى جیاوازى نێوان مه‌سیحى و شه‌به‌ك و دووپاتكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى شه‌به‌كه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر مه‌سحییه‌كانه‌وه هه‌یه، ئاژانسى ئاسیۆشیتید پرێس باس له‌وه ده‌كات دواى نه‌مانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ته‌واوى خێزانه‌كانى پێكهاته‌ى شه‌به‌ك گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌رتله، كه‌چى زۆرێك له گه‌ڕه‌كى مه‌سیحیه‌كان له شاره‌كه خاڵیین، به تایبه‌تى یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كان به گه‌ڕه‌كى مامۆستایان ناسراوه، به‌ته‌واوى وێران بووه.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى له به‌رتله هه‌یه ئه‌وه‌یه هێزه‌كانى یه‌كێتى پاراستنى نه‌ینه‌وا نه‌ماوه، ئه‌م هێزه نیمچه سه‌ربه‌خۆ بوو ته‌واوى چه‌كداره‌كانى مه‌سیحى بوون، ئه‌وان پێشتر شاره‌كه‌یان ده‌پاراست، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنى داعش ئه‌و هێزه نه‌ماوه و زۆرێك له خێزانه مه‌سیحیه‌كانیش له هه‌رێمى كوردستان ماونه‌ته‌وه.
شارده‌ێى به‌رتله یه‌كێكه له‌ناوچه‌كانى ده‌ستى نه‌ینه‌وا و له ڕووى كارگێڕییه‌وه سه‌ر به شارى مووسڵه، به پێى هه‌ندێك ئامار به‌ر له‌داگیركارییه‌كه‌ى داعش زیاتر له 60 هه‌زار كه‌س له شاره‌دێیه‌كه ژیاون.