كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی كوردستان

:: AM:10:15:15/10/2016 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشووری كوردستانی ڕاگەیاند.

راگەیەنراوەكە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەموو لە هەولێر و سلێمانی و كەركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا. بەرزترین پلەی گەرما 35 پلە و نزمترین پلەش 17 پلەی سیلیزی دەبێت.



هەروەها سبەی یەكشەم، بەهەمانشێوە لە هەر چوار شارەكەی باشووری كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، بەرزترین پلەی گەرما 34 پلە و نزمترین پلە 16 پلەی سیلیزی دەبێت.



وشە/باز ئەحمەد.


وشە - باز ئه‌حمه‌د