هیچ خۆراكێك نیه كه هه‌وكردنى جومگه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام خۆراك هه‌یه كه یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردن ده‌دات، سیسته‌مى به‌رگرى به‌هێز ده‌كات له‌گه‌ڵ ئێسك.
یه‌كه‌م:
برۆكلى، برۆكلى پێكهاته‌ى گرنگى تێدایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نیشانه‌كانى هه‌وكردنى جومگه‌كان. سولفۆراپهان ئاوێته‌یه‌كه كه له برۆكلیدا هه‌یه به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكیه‌كان رێگه له دروستبووونى جۆرێك خانه ده‌گرێت كه پێوه‌ندى هه‌یه به په‌ره‌سه‌ندى هه‌وكردنى جومگه‌ى رۆماتیزمه‌وه.
دووه‌م: میوه مزره‌كان، میوه مزره‌كان وه‌كو سندى و لیمۆ و پرته‌قاڵ و كێوى كه برێكى زۆر ڤیتامین سى تێدایه كه یارمه‌تى به‌دروست هێشتنه‌وه‌ى جومگه‌كان ده‌دات و رێگه له هه‌وكردنى جومگه‌كان ده‌گرێت به‌تایبه‌تى هه‌وكردنى جومگه‌ى رۆماتیزمى.
سێیه‌م: ماسى چه‌ور، ماسى چه‌ور وه‌كو ماسى تونه، سه‌له‌مۆن، ماسى ده‌ریایى كه برێكى زۆر ئۆمێگا 3 تێدایه و رێگه له هه‌وكردن ده‌گرێت، باشتر وایه هه‌فته‌ى دوو جار ماسى بخورێت یان له برى خواردنى ماسى ئۆكێگا 3 وه‌كو ده‌رمان و به‌هێزكه‌ر به‌كاربهێنرێت.
چواره‌م: سیر، ئه‌ندامى خێزانى ئالیوم هه‌روه‌ها ته‌ره‌پیاز و پیاز و سیر ده‌گرێته‌وه. ئه‌م سێ پێكهاته‌یه ئاوێته‌یه‌كى تێدایه پێى ده‌وترێت (دیاللیل )(دیسۆلفید)كه چاره‌سه‌رى زۆر نه‌خۆشى ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تى هه‌وكردنى جومگه‌كان.
پێنجه‌م: چایى سه‌وز، برێكى زۆر پۆلیپههنۆلسى تێدایه كه جۆرێكه له دژه‌ئۆكسید كه یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردن ده‌دات و هه‌روه‌ها چایى سه‌وز چه‌ندان دژه‌ئۆكسیدى تر‌ى تێدایه كه به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و گه‌ردانه كه‌م ده‌كاته‌وه كه ده‌بنه هۆى زیان گه‌یاندن به جومگه‌كان و هه‌وكردن به‌تایبه‌تى هه‌وكردنى جومگه‌ى رۆماتیزمى.