عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له عێراق له‌سه‌ر 40 خاڵ دیاری كردووه و ده‌یه‌وێ له‌و ماوه‌یه‌ی دیاری كردووه كاریان له‌سه‌ر بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
مه‌دار"ی عێراقی، له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی پێ بدرێ كار له‌سه‌ر به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات، ته‌واوی ئه‌و دۆسیانه‌ی ده‌ستنیشان كردووه كه ده‌یه‌وێ كاریان له‌سه‌ر بكات.
عه‌بدولمه‌هدی دۆسیه‌كانی بۆ سه‌ر 40 ناونیشان دیاری كردووه كه له پێش هه‌موویانه‌وه دۆسیه‌ی دزینی نه‌وته، كه ڕۆژانه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره شیعه و سوننه‌كانه‌وه له بۆڕیی نه‌وتی عێراقی ده‌دزن و نایه‌ڵن ته‌واوی ئه‌و نه‌وته‌ی له بیره نه‌وته‌كانه‌وه به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كان ده‌برێن، وه‌ك خۆی بگات.
دووه‌م دۆسیه كه به یه‌كێك له گرنگترین دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی هه‌ژماری كردووه، دۆسیه‌ی خانووبه‌ره و نرخی زه‌وی و شوێنه وه‌به‌رهێنانه‌كانه، ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی پێشتر كراون، یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی ته‌واوی شاره‌كانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و زه‌وییه‌كی زۆری حكوومه‌ت له كشتوكاڵییه‌وه گۆڕاون بۆ نیشته‌جێبوون و له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه، دۆسیه‌كانی ترن:
3- خاڵه سنوورییه‌كان.
4- گومرگ.
5- بازرگانیی زێڕ و بردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
6- گرتووخانه و سه‌نته‌ره‌كانی به‌ندكردن.
7- خاڵی بازگه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی سه‌ر ڕێی شاران.
8- نووسینگه‌ی ئابووریی دامه‌زراوه و پارێزگا و وه‌زاره‌ته‌كان.
9- بازرگانیی گه‌نم و جۆ و عه‌له‌ف.
10- باجدان و هه‌ڵاتن لێی.
11- خاوه و به‌رتیلخواردن له ده‌زگه‌كان و بانده‌كانی ئه‌و بواره.
12- بازاڕی دۆلار و گۆڕینه‌وه‌ی دراو و هه‌نارده‌كردنی.
13- خانه‌نشین.
14- دۆسیه‌ی گیراوه‌كان.
15- دۆسیه‌ی شه‌هیدان.
16- ماده هۆشبه‌ره‌كان.
17- بازرگانی به كه‌له‌پووره مێژووییه‌كان.
18- كشتوكاڵ و چیمه‌نتۆ و ده‌رمانه‌كانی قه‌ڵاچۆكردنی گیانداره زیانبه‌خشه‌كانی زه‌وی.
19- تۆماری ئۆتۆمبێل و گرێبه‌ست و نمره‌كردن.
20- ئیقامه و یاسای ڕێپێدانی هاتنه ناوه‌وه.
21- كرێكاری بیانی.
22- كاره‌با.
23- دابه‌شكردنی ده‌رمان.
24- دابه‌شكردنی فۆرمی خۆراك.
25- كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
26- پێشینه و سلفه‌ی بانكه‌كان.
27- دامه‌زراندن.
28- فرۆشتنی پۆست.
29- گرێبه‌سته حكوومییه‌كان.
30- دزینی ئاسن و كانزاكان و بردنه ده‌ره‌وه‌یان.
31- تاقیكردنه‌وه و دزینی پرسیاره‌كان.
32- پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و چاپكردنی كتێب.
33- پڕۆژه ڕاگیراوه‌كان.
34- پڕۆژه وه‌همییه‌كان كه ته‌نیا هه‌ر ناون.
35- قه‌رزی بانكه‌كان.
36- هێڵه‌كانی پێوه‌ندی و ئینته‌رنێت و مۆبایل.
37- ڕاگه‌یاندن و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
38- تۆڕه‌یلی كۆمه‌ڵایه‌تی.
39- دۆسیه‌ی ئاواره‌كان.
40- بازرگانی به مرۆڤه‌وه.
كوردۆ