گۆرانیبێژى ناوداری كورد نه‌جمه‌دین غوڵامی، دوایین كاری هونه‌ری بۆ كۆڵبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ئاماده‌كاریشى بۆ ئه‌نجامدانى كۆنسێرتێك له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ى ئادار، به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى رشنبیرى سلێمانى، نه‌جمه‌دین غوڵامی، هونه‌رمه‌ندی كورد سه‌ردانی كردوون و له‌لایه‌ن بابه‌كر دڕه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر پێشوازی لێكرا.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له دیداره‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین غوڵامی باسی له نوێترین كاری كرد، كه بۆ كۆڵبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
نه‌جمه‌دین غوڵامی له‌باره‌ی كاره‌كه‌یه‌وه ڕاى گه‌یاند، ئاواز و شیعری به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی هی خۆیه‌تی و به نیازیشه به‌م نزیكانه كلیپێكی بۆ بكات.
نەجمەدین غوڵامی ساڵی 1958 لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، لەتەمەنی هەژدەساڵییەوە دەستی بەگۆرانی گوتن کردووە، زیاتر لە 40 ساڵە لەوبوارەدا بەردەوامە، تا ئێسته حه‌وت ئەلبوومی گۆرانی بڵاو کردووەتەوە.