سوودەكانی توێكڵی هێلكە

:: PM:08:40:14/03/2019 ‌
زۆر كات وابیردەكەینەوە كە توێكڵی هێلكە تەنیا بۆ فرێدان دروست بووە،  بەڵام لە راستییدا توێكڵی هێلكە چەندان سوود و بەكارهێنانی هەیە كە پێویستن بۆ لەش، توێكڵی هێلكە بەشێوەیەكی زۆر كالیسیۆمی تێدایە لەگەڵ پێكهاتەی دژە ترش بەناوی ئانتاسەدز تەنیا لە یەك توێكڵی هێلكەدا نزیكە 750 كانزا هەیە، بەڵام لە راستیدا دەتوانرێت توێكڵی هێلكە بخورێت یان بۆ چەندان مەبەستی تەندروستی و باشتركردنی پێست بەكاربهێنرێت بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی كانزا كە تێیدایە.

سوودەكانی توێكڵی هێلكە:
یەكەم: وەكو ماسكێك بۆ پێست بەكاردەهێنرێت، توێكڵی هێلكە بڕێكی زۆر خۆراك بە پێست دەدات، تەنیا هەندێك توێكڵی هێلكە وشكبكەرەوە و پاشان بە خەڵاتەیەكی كارەبایی وردی بكە دواتر سپێنەی یەك هێلكە بۆ هاراوەی توێكڵی هێلكەكە زیاد بكە و وەكو ماسكێك بۆ پێستت بەكاری بهێنە و رێگە بدە تا وشك دەبێتەوە دواتر بەئاو بیشۆ.

دووەم: پێست باشتر دەكات، سركەی سێو لەگەڵ توێكڵی هێلكە تێكەڵ بكە و بیخۆ بەمشێوەیە پێست باشتر دەكات و چەندان حاڵەتی جۆراوجۆری پێست چارەسەر دەكات یان دەتوانرێت ئەم ئاوێتەیە وەك ماسك بۆ پێست و قژ بەكاربهێنرێت یارمەتی كەمكردنەوەی نارێكی پێست دەدات و سووتاوی پێست و چرچی پێست چارەسەر دەكات.

سێیەم: دەتوانرێت وەكو پەین بەكاربهێنرێت، چونكە توێكڵی هێلكە دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم زۆر بەسوودن بۆ گوڵ و درەخت، تەنیا توێكڵی هێلكە ورد بكە و بۆ ئەو گڵەی زیاد بكە كە هەست بە لاوازی درەختەكەی دەكەیت، باشتر وایە دوو هەفتە جارێك توێكڵی هێلكە بۆ گڵی رووەكەكان بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی گەشەی رووەكەكان باشتر بكات و خۆراك بدات بە رووەكەكان.

چوارەم: دەتوانرێت بۆ قاوە زیاد بكرێت، دەتوانرێ توێكڵی هێلكە لە دروستكردنی قاوەدا بەكاربهێنرێت وادەكات تامی ئەو قاوەی كە ئامادەی دەكەیت تاڵییەكەی كەمتربێت و لە هەمانكاتدا چەندان كانزاو پێكهاتەی گرنگ بەلەش دەدات.

سەرەرایی هەموو ئەو سوودانەی باسمان كرد لەسەر توێكڵی هێلكە لە هەمان كاتدا دەتوانرێت بۆ چارەسەركردنی چەند نەخۆشیەك بەكاربهێنرێت وەكو رێكخستنی رژێنە دەرەكییەكان و باشتركردنی سیستەمی هەرس



وشە - ئاوات ئازاد