به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی خۆى ڕاگه‌یاند كه رێژه‌ی ئه‌و بارانه‌ی ئێسته ده‌بارێت، له دره‌نگانێكی شه‌ودا زیاتر بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ى ئادار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند: " ئێسته باران بارین له زۆربه‌ی شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه، له دره‌نگانی شه‌و ڕێژه‌ی بارانه‌كه زیاتر بێت به تایبه‌تی له پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری و پێشبینی بارینی به‌فریشی له ناوچه شاخاویه سنووریه‌كان كردووه".
كه‌شناسیی هه‌رێم ڕای گه‌یاندووه "كه به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێ هه‌ینی به‌هۆی لاوازبوونی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆكه، ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له كات و شوێنی جیاجیا".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له به‌یانى ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكى باران ڕووى له كوردستان كردووه و پێشبینى ده‌كرێ بۆ ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێكى تر به‌رده‌وامى هه‌بێت.