په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی ئیسلاح و ئیعمار ئاشكرای كرد، دیداری وه‌زیری كاروباری كه‌نداوی سعوودیه و فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی، داننانی شانشینی سعوودیه به حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك هێزێكی فه‌رمی و كردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێیه له‌گه‌ڵ عێراق.
حه‌سه‌ن فدعم په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ئیسلاح له
لێدوانێكی بۆ سپۆتنیكی رووسی گوتی، دیداری سه‌رۆكی گشتی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق فالح فه‌یاز و وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه بۆ كاروباری كه‌نداوی عه‌ره‌بی سامر سه‌بهان هه‌نگاوێكی زۆر باش و ئه‌رێنییه.
زیاتر گوتی، به‌م هه‌نگاوه‌ی سعوودیه زیاتر به ڕووی عێراق كراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی باشن كه ڕیاز دان به حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك هێزێكی یاسایی و ده‌ستووری ده‌نێ و هاوكات به ته‌واوی سیاسه‌ته‌كانی پێشووی به‌رانبه‌ر به‌غدا ده‌گۆڕێ، چونكه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌م جۆره سیاسه‌ته هیچ كاریگه‌ری به‌سه‌ر عێراقه‌وه نییه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی، ڕیاز به‌رژه‌وه‌ندی زۆری له عێراق هه‌یه، بۆیه ناچاره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق بكات، پێویسته به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی میانڕه‌وانه كار بكات و نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری و هه‌ژموونی هیچ وڵاتێكی دنیا، به‌ڵكوو به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتییانی عێراق بكه‌وێت.