وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه به توندی وه‌ڵامی سزا نوێكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا بۆ سه‌ر مۆسكۆ ده‌ده‌نه‌وه و ده‌سته‌وه‌ستان نابن.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هاتووه، ئه‌وه‌ی پێویسته به سزا نوێكان، به‌داخه‌وه‌ین كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا ده‌یانه‌وێ به ڕێگایه‌كی كاره‌ساتبار و وێرانكردن هه‌نگاو بنێن و پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان ده‌گه‌یه‌ننه خراپترین ئاست له‌گه‌ڵ ڕووسیای فیدرال.
ئاماژه دراوه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا نیگه‌رانی خۆی بۆ سه‌پاندنی سزا نوێكان له‌لایه‌ن ئۆتاوا و واشنتن بۆ سه‌ر مۆسكۆ ده‌رده‌بڕێ و ئه‌مه‌یش به هۆكارێكی سه‌ره‌كی خراپبوونی پێوه‌ندییه سیاسییه‌كان ده‌ژمێرێ، كه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه به‌هۆی دروستبوونی فۆبیای ڕووسیا له هزریان، پاش هه‌ستانه‌وه و به‌هێزبوونی مۆسكۆ، ئیتر هه‌موو ڕێگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ كۆسپ خستنه به‌رده‌م هه‌ستانه‌وه‌مان.
هاوكات جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی دۆما (په‌رله‌مانی ڕووسیا) دیمیتری نۆفیكۆڤ ڕای گه‌یاند، خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین و به توندترین شێوه وه‌ڵامی سزاكانی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌ینه‌وه و بێده‌نگ و ده‌سته‌وه‌ستان نابین به‌رانبه‌ر به سزادانمان.