لە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن فۆڕمێك بەسەر فەرمانبەر و مامۆستایان دابەش كراوە كە تیایدا دووپات لەوە كراوەتە كاری تاكسیی لە فەرمانبەر و مامۆستایان قەدەغە دەكرێ.
وێنەیەك لە فۆڕمەكە بۆ "وشە" نێردراوە كە تیایدا داوای زانیاری كەسی دەكات و پەنجە مۆر بەو كەسانەیش دەكرێ كە فۆڕمەكە پڕ دەكەنەوە.
فۆڕمەكە تیایدا نووسراوە، بەڵێننامەی قەدەغەكردنی كاری تاكسی لەلایەن فەرمانبەر و مامۆستایانەوە، لە ماوەی 15 ڕۆژدا فۆڕمەكان پێویستە پڕبكرێتەوە، هەروەك بەرپرس و بەڕێوەبەری قوتابخانەكان پێویستە فۆڕمەكە بگەڕێننەوە بەرێوەبەرایەتی پەروەردە.
هاوكات بە نووسراوی فەرمی كە "وشە" بڵاوی دەكاتەوە پەروەردەی سنوورەكان ئەو فۆڕمی بەڵێننامەیە بە مامۆستا و كارمەندان دەدەن و وادەیەكیش بۆ پڕكردنەوەی فۆڕكەكە دیار دەكەن.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدابوو كاری تاكسیی لە هەرێمی كوردستان ڕێكبخاتەوە و بۆ ئەومەبەستەیش كاركردن لە فەرمانبەر و مامۆستایان قەدەغە بكرێ.