پیسبوونی ژینگه که ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه وڵاتی چینی گرتووه‌ته‌وه، بووه‌ته هۆی ڕاگرتنی سه‌دان گه‌شتی زه‌وی و ئاسمانی.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی "شینخوا"ی چینی که "
ئه‌نادۆڵ" وه‌ری گرتووه، رێژەی تەنۆلکەی نەخوازراو لە ھەوای شارەکەدا گەیشتووەتە شەش ھێندەی ئەو رێژەیەی لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانەوە بە بەرزترین رێژەی گونجاو بۆ ژیانی مرۆڤ دیاریکراوە.
لەئەنجامی پیسبوونی ھەوا، ئاستی بینین بەجۆرێک دابەزیووە کە تا ئێسته 309 گەشتی ئاسمانی ھەڵوەشێندراوەتەوە و 19 فڕۆکەش بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی شارەکانی دیکە نیشتوونەتەوە و نەیانتوانیووە بگەنە فڕۆکەخانەی شاری تیێنجین. ھەورەھا بەرپرسانی شارەکە، رێگاکانیشییان بەشێوەیەکی کاتی بە رووی ھاتووچۆدا داخستووە.
ماڵپه‌ڕی "
env-news"ش ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو که ئه‌م شه‌پۆلی پیسبوونی ژینگه‌یه، له ناوه‌ڕاستی مانگی کانوونی یه‌که‌م/ دیسێمبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێ کردووه و له‌و کاته‌وه جوڵه‌ی ئۆتۆمبێلی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ڕاده‌ی بینین له‌ژێر مایکرۆگرام گه‌یشتووه‌ته 500 مایکۆگرام/ مه‌تر، ئه‌مه‌ش ڕێک 50 هێنده‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزتره که ڕێکخراوه‌ی ته‌ندروستیی جیهانی ئاماژه‌ی پێ کردووه.