پارێزه‌ر و نوێنه‌رى خاوه‌ن خانووه‌كانى گوندى كۆرى ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، واده‌یه‌ك دیار كراوه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پارچه‌یه‌ك زه‌وى و بڕى حه‌وت هه‌زار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بدرێ به خاوه‌نى خانووه‌كانى پڕۆژه‌ى گوندى كۆرى.
ڕێبین سه‌باح پارێزه‌ر و نوێنه‌رى خاوه‌نى خانووه‌كانى گوندى كۆرى له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چوار هه‌زار و 90 خێزانی زیان لێكه‌وتووی پڕۆژه‌ی گوندی كۆری بڕیارێك دراوه و كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حه‌وت هه‌زار دۆلاری هه‌ر خێزانێكی زیان لێكه‌وتووی پڕۆژه‌ی گوندی كۆری له ڕۆژی یه‌كشه‌م 24ى ئادار تا 27ى ئادار واژوو ده‌كرێ.
ئه‌و پارێزه‌ره ڕوونى كردووه‌ته‌وه كه تا سه‌ره‌تاى مانگى نیسان بڕیار دراوه پارچه زه‌وییه‌كی 200 مه‌تری بدرێ به هه‌ر خێزانێكی زیان لێكه‌وتووی پڕۆژه‌ی گوندی كۆری، به‌ڵام تا ئێسته شوێنه‌كه‌ى دیار نه‌كراوه.
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ناو زیاتر له ٦٥ هه‌زار فۆڕمی پڕكراوه‌دا، تیروپشك بۆ پێنج هه‌زار خانووی گوندی كۆری له پارێزگای هه‌ولێر كرا. ئه‌و خانووانه كه بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان بوو، خۆشبه‌خت ئه‌و كه‌سه بوو ناوی له لیستی ده‌رچووان بوو. پڕۆژه‌كه ده‌بوو له ماوه‌ی دوو ساڵدا ته‌واو ببێت، به‌ڵام ئێسته ته‌نیا هه‌زار له خانووه‌كان به‌ڕێژه‌ی 95% ته‌واو بوون، خاوه‌نی خانووه‌كان كه حه‌وت هه‌زار دۆلار پێشه‌كییان داوه، نه گرێبه‌ستیان هه‌یه و نه ده‌زانن خانووه‌كه‌یان له كوێی پڕۆژه‌كه‌دا هه‌ڵكه‌وتووه.