گۆرانیبێژى لاوى شارى سلێمانى دكتۆر ڕەوا جەمال له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوێترین بەرهەمی هونەریی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "بێ تۆیی" بڵاو کردەوە، تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ى.
ڕەوا جەمال لە باره‌ى به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌یه‌وه نوسیوویه‌تى: "نوێترین کلیپم بەناوی "بێ تۆیی"یه ، وەکو دیاریی نەورۆز پێشکەشی هەوادارەکانمى ده‌كه‌م، گۆرانی "بێ تۆیی"، تێکستی یەحیا بەرزنجییە و ئاوازی بورهانی موفتی زادەیە، ئالان موفتی کاری موزیکی بۆ کردووە، هەردی عومەری كارى ده‌رهێنانى بۆ به‌رهه‌مه كردووه".
ڕەوا جەمال عەبدول لە 28ی تشرینی یەکەمی ساڵى 1982 لە گەڕەکی عەقاری لە سلێمانی لە دایک بووە، لە منداڵیەوە خولیای مۆسیقا و گۆرانی کوردی هەبووە، سەرەتا بە گوتنەوەی گۆرانی هونەرمەندەکانی تر دەستی پێ کرد و زیاتر ناسرا، لە ساڵی 2013 ئەلبوومی گەڕانەوەی بڵاو کردەوە، تا ئێسته چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمار کراوی هەیە، پیشەی سەرەکیی پزیشکی ددانە.