تا ساڵی 1830 وه‌كو وڵات و شانشین به ناوی پۆڵه‌ندا بوونی نه‌بوو، به‌ڵام له كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م پۆله‌ندا بووه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌وروپا، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م جارێكی تر ناوی له نه‌خشه‌ی ئه‌وروپا سڕایه‌وه، پۆلهندییهكان هه‌میشه هه‌وڵیان ده‌دا سوپایه‌كی به‌هێز و چاونه‌ترس دروست بكه‌ن، به‌ڵام ڕووسیا و نه‌مسا و پروسیا به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانیان هه‌موو جار به‌سه‌ریان زاڵ ده‌بوون و تووشی شكستی گه‌وره‌یان ده‌كردن.
پۆلهندییهكان شانازی به مێژووی خۆیان ده‌كه‌ن، كه بۆ یه‌كه‌مجار له 966 زاینی توانیویانه له ده‌وری یه‌ك وه‌كو گه‌ل كۆ ببنه‌وه و سه‌ركرده‌كه‌یان به ناوی میسزكۆ چووه سه‌ر ئاینی كریستیان و له ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ته‌واوی پۆلهندییهكان بوون به كریستیان، له هه‌زار و 25 بۆ یه‌كه‌مجار پۆلهندییهكان توانیان دهوڵهتۆچكهیهك بۆخۆیان دروست بكه‌ن و سه‌رۆكه‌كه‌یان كازیمیری سێیه‌م زۆرترین ڕێزی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه لێ ده‌گیرا كه له 1333 تا 1370 حوكمی گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد.
كازمیر چاكسازی گه‌وره‌ی به‌رپا كرد و زانكۆی دروست كرد و دۆخێكی گه‌وره‌ی فێربوون و زانستی له ناو گه‌لی پۆله‌ندا به‌رپا كرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی پاپا ئوربانی پێنجه‌م ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر دروستكردنی زانكۆی كراكۆف كه به كۆنترین زانكۆی ئه‌وروپا داده‌نرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌زموونه گه‌شاوه‌ی پۆلهندییهكان له ژێر حوكمی وڵاتانی تر بۆ خۆیان دروستیان كرد، به‌ڵام له 1806 خاكه‌كه‌یان كرا به سێ به‌ش و به ته‌واوی ناوی سڕایه‌وه، به‌شێكی كه‌وته ژێر ده‌ستی ڕووسیا و ئه‌وه‌ی تریش له‌لایه‌ن نه‌مسا و به‌شێكیشی چووه سه‌ر پرووسیا كه ده‌كاته ئه‌ڵمانیای ئێسته.
له به‌رده‌م پۆلهندییهكان ته‌نیا دوو بژاره هه‌بوو، یان ئه‌وه‌تا ببنه هاووڵاتی ئه‌و وڵاتانه‌ی حوكمی خاكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، یان به‌رده‌وامن بن له شۆڕش و وه‌ستانه‌وه دژی ئه‌و سێ وڵاته، دروستبوونی شۆڕشی فڕه‌نسی كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆلهندییهكان بژاره‌ی دووه‌م هه‌ڵبژێرن.
ئه‌میلیا پلاته‌ر له 13ی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبه‌ر له دایكبوو له خانه‌واده‌یه‌كی پۆله‌ندی – لیتوانی خانهداین، كاتێك ته‌مه‌نی نۆ ساڵ بوو ڕه‌وانه‌ی به‌ر خوێندن كرا و له خانه‌واده‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، به وردی كولتوور و مێژوو و شارستانی گه‌لی پۆله‌ندا فێركرا، له‌گه‌ڵ شێواز و ئه‌ته‌كێتی مامه‌ڵه‌كردنی خانمانی خانه‌دان، به‌ڵام ئه‌میلیا زیاتر به‌هره‌ی خۆی له سوارچاكی و ڕم هاوێشتن ده‌بینیه‌وه.
كاتێك ته‌مه‌نی 17 ساڵان بوو، ئامۆزاكه‌ی به زۆر كرایه سه‌رباز له سوپای ڕووسیا به‌هۆی به‌شداری له ئاهه‌نگی یادكردنه‌وه‌ی نووسینی ده‌ستووری 3ی ئایار /مایۆ، ژیان زۆر قورس بوو له ژێر ده‌ستی ئیمپراتۆریه‌تی ڕووسیا، ته‌واوی دامه‌زراوه و فێرگه‌كانی پۆله‌ندی داخران كه ئه‌وان شانازییان پێوه ده‌كردن.
سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی فڕه‌نسی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌سه‌ر داگیركاری به‌ریتانیا وایكرد كه پۆلهندییهكانیش بخرۆشێن و هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌یتوانی به به پۆلهندییهكان بگرێ دژ به پرووسیا و نه‌مسا و ڕووسیا، له 29ی نۆڤێمبه‌ری 1830 جه‌نه‌رال و خانه‌دانه‌كان ده‌ستیان دایه چه‌ك دژ به سوپای ڕووسیا كه به‌هێزترین و ئامادهكراوترین سوپای سه‌رده‌م بوو، له 25ی ئادار/مارسی 1831 ئه‌میلیا چووه ڕیزی ڕاپه‌رینه‌كه‌ی نۆڤێمبه‌ر، ئه‌میلیا ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به ده‌رفه‌تێك بۆ ده‌ركردنی وڵاتان و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌ی ده‌زانی، ئه‌و په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و نووسیبووی، نه‌ك ته‌نیا پیاوان، به‌ڵكوو من وه‌ك ژنێكی خانه‌دان دێمه ڕیزی جه‌نگاوه‌رانی وڵاته‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خاكه‌كه‌مان ئازاد بكه‌ین، ئه‌مه رووحی مه‌عنه‌وی سه‌ربازانی به‌رانبه‌ر به سۆزیان بۆ نیشتمانه‌كه‌یان زۆر به‌رز كرده‌وه و به شانازییه‌كی زۆره‌وه له ئهمیلیایان ده‌ڕوانی تا دواتر وه‌ك ڕێبه‌رێكی گه‌وره‌ی شۆڕش ده‌ركه‌وت.
هه‌رچه‌نده ئه‌و به چاوی خۆی چاره‌نووسی ڕاپه‌رینه‌كه‌ی نه‌بینی، به‌ڵام به‌رده‌وام بوو له شه‌ڕكردن و به‌شێكی شاری وارشۆی پایته‌ختی ئێسته‌ی پۆلهندایان رزگار كرد و ئه‌و چه‌ند مانگێك له ڕیزی ڕاپه‌ڕیو و شۆڕشگێڕان خه‌باتی كرد و له شه‌ڕی چه‌كداری به‌شداری كرد، به‌ڵام دواتر نه‌خۆش كه‌وت و له 23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه كۆچی دوایی كرد، ڕاپهرینهكهیش شكستی هێنا و حكوومه‌تی ڕوسیا ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م مولكهكانی ئه‌میلیا پلاته‌ر گرت.
ئه‌میلیا زوو هات و زوویش ڕۆیشت و ماڵئاوایی له پۆڵه‌ندییه‌كان كرد، به‌ڵام ئێسته‌یش پۆلهندییهكان وه‌ك پاڵه‌وانێكی نیشتمانی ناوی ده‌به‌ن و په‌یكه‌ری له زۆرێك له شاره‌كانی پۆڵه‌ندا هه‌ڵواسراوه و وه‌ك سیمبۆلێكی نیشتمانی سه‌یری ده‌كه‌ن و یادی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و دواتر بووه هه‌وێنی چه‌ندان ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی تری پۆلهندییهكان دژ به ڕووس و نه‌مساوی و پرووسییهكان، تا سه‌ره‌نجام ئاواته‌كه‌ی هاته دی و گه‌له‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرته‌وه.