نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ پێش ئێسته نزیكه‌ی سێیه‌كی خه‌ڵكی میسڕ له برسا مردن، ئه‌وه‌یشی مانه‌وه له ژیان به ده‌ست برسیه‌تی و بێ خۆراكی ده‌یانناڵاند، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك و كاڵاكان هه‌مووان توانای كڕینی ئه‌وه‌یان نه‌بوو، بۆیه خه‌ڵكی ناچاربوون سه‌گ و پشیله‌یان ده‌خوارد، كه‌سیش نه‌یده‌توانێ ڕێ له خواردنی سه‌گ و پشیله بگرێ، چونكه خه‌ڵكی هێنده برسی بوون گه‌یشتبوونه حاڵه‌تی هاربوون، ئه‌و كاره‌سات ته‌نیا میسڕی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكوو زۆر گه‌ل و وڵاتی تر گیرۆده‌ی بوون، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئه‌م كاره سیاسییه‌كان به‌رپای ده‌كه‌ن و یان سوودی لێ وه‌رده‌گرن، تا وه‌ك كاره‌ساتێكی سروشتی ئه‌و چه‌كه به‌كاربهێنن و گه‌لان بخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیان.
برسیكردن هه‌میشه له مێژووی مرۆڤایه‌تی دووباره بووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی وێرانكردنی شارستانییه‌ت و شاره گه‌وره‌كان و هه‌زاران قوربانی هه‌بووه و به ملیۆنان كه‌سیشی ئاواره كردووه، هه‌رچه‌نده ئاماری ورد و دیاریكراو له‌به‌رده‌ست نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆمار كراوه كه ئه‌و برسیه‌تییانه‌ی له 1870 تا 1980 ڕوویان داوه، به‌وهۆیه‌وه 100 ملیۆن كه‌س گیانیان به‌خشیوه و كۆتاییان پێهاتووه.
ته‌نگژه و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كیبوون له برسیه‌تی، بۆیه له ماوه‌ی نێوان جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهان زۆربه‌ی برسیه‌تییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات و ڕووسیا و ئۆكرانیا بوون و دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیش برسیه‌تییه‌كان له ئاسیا و چین بوون به زۆرینه‌ی ڕه‌ها.
هه‌ر كاتێك شوێنی دروستبوونی برسیه‌تییه‌كان گۆڕانكاری تێدا دروست ده‌بوو، به‌و مانایه دێ، كه زلهێزان چاویان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه كێشه و ململانێیانه، له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێسته ئه‌فریقا به ناوه‌ندی برسیه‌تییه‌كانی دنیا داده‌نرێ و زۆرێك له وڵاتانی ناوچه‌كه گیرۆده‌ی ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه‌ن، نه‌ك ته‌نیا خواردن، ته‌نانه‌ت ئاوی پاكیشیان نییه بیخۆنه‌وه، به‌رده‌وامیش له وشكی و جارجاریش تووشی لافاوی سروشتی ده‌بنه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌یش به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه ده‌ستكردنی مرۆڤن و له پێناوی داگیركردنی ناوچه‌كان كه‌ڵك له‌و چه‌ك و ئامرازه وه‌رده‌گیرێ كه ناوی "برسیه‌تییه" بۆ شكاندنی ئیراده و شكۆی گه‌لانی ناوچه‌كه و كه‌وتنه سه‌ر ئه‌ژنۆ بۆ ویست و خواستی داگیركه‌ران.
به‌هۆی وشكبوون له ناوچه‌ی به‌نگال كۆمپانیای هیندی ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌ر به به‌ریتانیا خه‌ڵكی هان دا له شوێنی برنج ده‌ست به چاندنی ئه‌فیون بكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه ئه‌فیون به نرخێكی كه‌م له جووتیاره‌كان ده‌كڕدرایه‌وه و به‌ریتانیا هاورده‌ی وڵاتانی دنیای ده‌كرد، به‌ڵام نه‌مانی برنج وایكرد خه‌ڵكی برسیان بێ، به‌وهۆیه‌وه 10 ملیۆن كه‌سی ئه‌و ناوچه‌یه گیانیان له ده‌ست دا.
مه‌ترسیدارترین برسیه‌تییه‌كان له مێژووی مرۆڤایه‌تی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: برسیه‌تی مه‌زنی ئێرله‌ندا، له ماوه‌ی 1845 تا 1849 ده‌ستی پێكرد، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه جووتیارانی ناوچه‌كه به ته‌نیا پشتیان به چاندنی په‌تاته به‌ست و به‌روبوومه‌كانی تریان په‌راوێز خست، تا سه‌ره‌تای ساڵی 1840 زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی ئیرله‌ندا خوویان به په‌تاته گرتبوو، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كێك له ژه‌مه‌كانیان په‌تاته بوو له ڕۆژ دا، له 1845 جۆرێك له په‌تاته له ئه‌مه‌ریكاوه هاورده‌ی ئیرله‌ندا كرا و له كاتی داچاندنی هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌دا و بگره سه‌رجه‌م په‌تاته‌ی وڵاته‌كه‌ی خراپ كرد، به‌وهۆیه‌وه برسیه‌تییه‌كی گه‌وره دروست بوو و به‌وهۆیه‌وه 1.5 ملیۆن ئێرله‌ندی گیانیان له ده‌ست دا و 25%ی ژماره‌ی دانیشتووان به‌وهۆیه‌وه كه‌م بوونه‌وه.
دووه‌م: برسیه‌تی چین 1907، هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی ئه‌و برسیه‌تییه دروستبوونی گه‌رده‌لوولێكی زۆر به‌هێز بوو، كه بووه هۆی داپۆشین و تێكدانی زه‌وییه داچێنراوه‌كان، به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م كاڵا و به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان له‌ناوچوون، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش نزیكه‌ی 25 ملیۆن كه‌س به‌هۆی ئه‌و برسیه‌تییه‌وه گیانیان له ده‌ست دا.
سێیه‌م: برسیه‌تی ڕووسیا له 1921، به‌هۆی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه ملیۆنان ڕووسی ئاواره و په‌راگه‌نده‌بوون، هاوكات له 1917 شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر له وڵاته‌كه ڕووی دا و جۆرێك له جه‌نگی ناوخۆیی دروست كرد، به‌وهۆیه‌وه كار و به‌روبوومی كشتوكاڵی كه‌می كرد و سه‌ربازانی سۆڤیه‌ت ده‌ستیان به ڕاوه ڕووت و دزی و تاڵانی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست برسیه‌تی خۆیان ڕزگار بكه‌ن، له ئه‌نجامی ئه‌و كاره كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان وێران بوون و برسیه‌تی له‌ناو خه‌ڵك بڵاوبوه‌وه و 6.5 ملیۆن هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا.
له كۆریای باكور و چین و ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر هه‌ڵمه‌تی تری
برسیه‌تی دروست بوون و خه‌ڵكیان دروێنه كرد و قوربانی یه‌كجار زۆری لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆیش ئه‌م دیارده‌یه كۆتایی نه‌هاتووه، ئه‌لیكس دی وال به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی ئاشتی جیهانی و نووسه‌ری كتێبی "برسیه‌تی به كۆمه‌ڵ: مێژوو و داهاتووی برسیه‌تییه‌كان" دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئێسته‌یش خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر له دنیا شه‌وان به برسیه‌تی سه‌ر ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌رینه‌وه، له شوبات/فێبرایه‌ری 2017 زیاتر 100 هه‌زار كه‌س له باشووری سودان گیرۆده‌ی برسیه‌تی بوون. ئێسته‌یش زیاتر له 20 ملیۆن هاووڵاتی سووری به ده‌ست برسیه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن.