پۆلیسی دارستان و ژینگه له سنووری شارۆكهی پێنجوێن دهستی بهسهر 10 كهودا گرت كه به قاچاخ هاوردە کرابوون و کەوەکان لەلایەن پۆلیسەوە ئازاد كران.
ئهمڕۆ دووشهم 25ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی له نووسراوێكدا كه وێنهیهكی بۆ "وشه" نێردراوه ڕای گهیاند، مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پێنجوێن له خاڵى باشماخ لە دەرچوونى مەیدانیاندا و ماڵى کردنى سنوورەکەیان، توانیان دەست بەسەر 10 کەودا بگرن، کە بەڕێگەى قاچاخ هاوردە کرابوون.
زیاتر روون کراوەتەوە، دواى وەرگرتنى بڕیارى دادوەر سەرجەم کەوەکان ئازاد کران و جارێکى تر گەڕێنرانەوە بۆ سروشت و ژینگەى کوردستان.
پۆلیسی دارستان لە پەیامێکدا بۆ هاووڵاتییان داوا دەکات پابهندبن به ڕێنوێنییهكانی پۆلیسی دارستان و ژینگهی سلێمانی، داوای كرد پارێزگاری له سامانی سرووشتی و ژینگهی كوردستان بكهن.