زۆر كانزا هه‌ن كه رێگه له كه‌مخوێنى ده‌گرن، به‌ڵام باشتر وایه له‌كاتى دروستبوونى كه‌مخوێنیدا ئه‌و خۆراكانه بخورێت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئاسن. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه بڕێكى زۆر ئاسن له پێكهاتنیاندا هه‌یه وه‌ك گۆشتى گا، مریشك و جگه‌ر و ماسى. سه‌رچاوه رووه‌كیه‌كان وه‌كو برنجى قاوه‌یى، پاقله‌ى لایمه، سۆیا،
سه‌وزه پرگه‌ڵاكان وه‌ك كه‌له‌رم، باوى گوێز، گازۆ، فستق، گوڵه‌به‌رۆژه، كونجى.
زۆر خۆراكى تر هه‌یه كه ده‌توانرێت له‌كاتى كه‌مخوێنیدا به‌كاربهێنرێت بۆ رێكخستنى ئاستى خوێن له له‌شدا، به‌پێى ده‌سه‌ڵاتى ته‌ندروستى هه‌ندێك خۆراك هه‌ن كه رێگه له مژینى ئاسن ده‌گرن و ناهێڵن له‌ش توانیایى دروستكردنى خرۆكه‌ى سوورى خوێنى هه‌بێت، بۆیه باشتر وایه خۆت به‌دوور بگریت له‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌بنه هۆى رێگریكردن له مژینى ئاسن و دروستبوونى كه‌مخوێنى.
یه‌كه‌م: قاوه، ئه‌گه‌ر حه‌ز به خواردنه‌وه‌یى قاوه ده‌كه‌یت و به خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م خاڵه دڵته‌نگ ده‌بیت، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ى كوپێك قاوه راسته‌وخۆ دوایى ژه‌مه‌كان رێگه له مژینى ئاسن ده‌گرێت و ناهێڵێت پێكهاته خۆراكییه‌كان بگه‌ن به‌له‌ش، بۆیه باشتر وایه یه‌ك سه‌عات دوایى نان خواردن یان یه‌ك سه‌عات پێش نانخواردن بخورێته‌وه یان له نێوان ژه‌مه‌كاندا به‌كاربهێنرێت.
دووه‌م: چایى سه‌وز، زۆر كه‌س له برى قاوه بیر له خواردنه‌وه‌ى چایى سه‌وز ده‌كاته‌وه هه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێش و كه‌مى كافاین تێیدا، به‌ڵام به‌هه‌مانشێوه‌ى قاوه، چایى سه‌وز برێكى دیاریكراو كافاینى تێدایه كه رێگه له مژینى ئاسن ده‌گرێت و پێكهاته خۆراكییه‌كان له ناو ده‌بات، باشتر وایه چایى سه‌وز له‌سه‌ر گه‌ده‌ى به‌تاڵ بخورێت و سه‌عاتێك دوایى خواردنه‌وه‌ى چایى سه‌وز ئه‌و خۆراكانه بخورێت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئاسن بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته گرنگه‌كان به ته‌واوى به‌له‌ش بگه‌ن.
سێیه‌م: هه‌ستارى، ئه‌م هه‌ستیارییه له‌و كه‌سانه‌دا دروست ده‌بێت كه هه‌سته‌وه‌رن به به‌رهه‌مه دانه‌ێڵه‌یه‌كان وه‌كو گه‌نم و ئارد و بابه‌ته‌كانى تر، ریخۆڵه‌كان كاریان ئه‌وه‌یه كه پێكهاته‌ى خۆراكى بمژن و بیگوازنه‌وه بۆله‌ش ته‌نانه‌ت ئاسنیش، به‌ڵام كاتێك له‌ش تووشى ئه‌م هه‌سته‌وه‌ریه ده‌بێت ئه‌وه ریخۆڵه‌كان توانایى مژینى پێكهاته‌ى خۆراكیان نامێنێت.
چواره‌م: ئه‌و خۆراكانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندن به كالیسیۆم، ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به كالیسیۆم پێویستن بۆ به‌هێزبوونى ئێسكه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى كه‌مپته‌وى ئێسك به‌تایبه‌تى له كه‌سانى به‌ته‌مه‌ندا، به‌ڵام ئه‌و خۆراكانه‌ى كه كالیسیۆمیان تێدایه رێگه له مژینى ئاسن ده‌گرن، بۆیه نابێت له هه‌مان كاتدا پێكه‌وه به‌كاربهێنرێت پێویسته هه‌ر به‌شه خۆراكییه‌كیان له ژه‌میكدا بخورێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوو پێكهاته خۆراكیه‌كه بگه‌ن به‌له‌ش به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست.