كه‌مێك پێش ئێسته به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى وڵاتانی ئیسلامی لێکۆڵینەوەیان ده‌ىست پێ كرد لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگى ڕەمەزان بە چەند ڕێگایەک و بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکانیش ڕۆژی شه‌شی ئایار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ده‌بێت له سه‌رانسه‌رى دنیادا.
شایه‌نى باسه ساڵانه بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگى ڕەمەزان پشت بە دوو ڕێگا دەبەسترێت یەکەمیان لیژنەی بینینی مانگ کە کار بۆ بینینی مانگ دەکەن و دووەمیان لێکدانەوە فەلەکییەکانە.
ئه‌م ساڵ بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکانی بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی مانگی شەعبان مانگێکی تەواوە و ماوەکەی 30 ڕۆژە و ڕۆژی یەکشەم پێنجی ئایار کۆتا ڕۆژی مانگی شەعبانە، بۆیه ڕاسته‌وخۆ ڕۆژی دووشەم شه‌شی ئایار یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی 2019 یە.
له هه‌رێمى كوردستانیش پێشتر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندبوو، كه ئه‌وان بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان پشت به لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێم و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌قفی سوننی عێراق و وڵاتی سعوودیه ده‌به‌ستن.
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان، چواره‌م ئه‌ركی سه‌ر هه‌ر مسوڵمانێكه به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له ئاینی ئیسلامدا هاتوون، پێویسته له بانگی به‌یانی تا بانگی ئێواره به‌ڕۆژوو ببن كه بریتییه له خۆ گرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو ئه‌و لادراوانه‌ی له ئیسلامدا قه‌ده‌غه كراون.