چه‌ندان وڵات هۆشداریى له‌باره‌ى ئه‌و قه‌رزانه ده‌ده‌ن كه چین به وڵاتانى ده‌دات، ئه‌مه‌یش وه‌ك شێوازێكى نوێى داگیركاریى ده‌زانن، كه چین له رێى پێدانى قه‌رزێكى زه‌به‌لاحه‌وه پێڕه‌وى ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
جه‌زیره به‌دواداچوونێكى وردى له باره‌ى ئه‌و قه‌رزانه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه چین به وڵاتانى ئه‌فریقیا و ئاسیاى ده‌دات، راپۆرته‌كه به‌م ناونیشانه بڵاوكراوه‌ته‌وه "ته‌ڵه‌ى قه‌رزه‌كان.. ئایاى چین له رێگاى سامانه‌وه جیهانى سێیه‌م داگیر ده‌كات؟".
وشه‌ى داگیركردن له راپۆرته‌كه له خه‌یاڵه‌وه دانه‌نراوه، به‌ڵكو له رسته‌یه‌كى مه‌هاتیر محه‌مه‌دى سه‌رۆك وه‌زیرانى مالیزیا هاتووه كاتێك چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى قه‌رزى چینى ره‌ت كردووه‌ته‌وه، مه‌هاتیر ده‌ڵێ "كۆپیه‌كى نوێمان له داگیركاریى ناوێ" ئه‌م رسته‌یه به راشكاوى به لی كه چاینگى سه‌رۆك وه‌زیرانى چین گوترا كاتێك مالیزیا سێ پڕۆژه‌ى ئابوورى زه‌به‌لاحى ره‌ت كرده‌وه كه بڕیار بوو چین پاره‌كه‌یان ته‌رخان بكات. مه‌هاتیر جگه له‌مه گوتى "بابه‌ته‌كه پێوه‌ندى به ته‌رخانكردنى پاره‌یه‌كى زۆره‌وه نییه، به‌ڵكو مالیزیا له تواناى نییه ئه‌م پاره‌یه بداته‌وه".
راپۆرته‌كه‌ى كه‌ناڵى جه‌زیره جگه له نموونه‌ى مالیزیا، چه‌ند وڵاتێكى تریش به نموونه ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌وان به ترسه‌وه پڕۆژه‌كانى چینیان ره‌ت كردووه‌ته‌وه و گومانیان له نیازى چین هه‌بووه. له‌وانه له سیرالیۆن پڕۆژه‌ى دروستكردنى فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك به به‌هاى 400 ملیۆن دۆلار ره‌ت كرایه‌وه، به‌رپرسى فڕۆكه‌وانى سیرالیۆن له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى پاساوى ئه‌وه بوو جۆلیۆس ماداى سه‌رۆكى ئێسته‌ى سیرالیۆن گوتوویه‌تى " پێویسته‌مان به فڕۆكه‌خانه نییه".
مه‌هاتیر و جۆلیۆس به ته‌نیا هه‌ستیان به مه‌ترسى قه‌رزه‌كانى چین نه‌كردووه، به‌ڵكو چه‌ندان شاره‌زاى ئابوورى له ئه‌فریقیا و ئاسیا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه چین هه‌وڵ ده‌دات وڵاتانى ئه‌فریقیا بخاته ژێربارى قه‌رزێكى قورسه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م وڵاتانه تواناى قه‌رزه‌كانیان نه‌بێت، به‌مه‌یش چه‌ندان وڵاتى ئه‌وروپى ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریى بڕیارى سیاسى و ئابوورى چین.
دیپلۆماسییه‌تى ته‌ڵه‌ى قه‌رز
چین به هه‌نگاوى جێگیر هه‌وڵ ده‌دات ئیمپۆاتۆریه‌تێكى گه‌وره له دنیا دروست بكات، تا ركابه‌رى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكات، له دروستكردنى سیسته‌مى نوێى دنیا، ئه‌مه‌یش له میانه‌ى دروستكردنى پڕۆژه‌یه‌كى ئابوورى زه‌به‌لاح ده‌بێت كه به "رێى ئاوریشمى نوێ" ناسراوه. تا ئێسته چین 300 ملیار دۆلارى بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه خه‌رج كردووه، به‌نیازیشه له 10 ساڵى داهاتوودا خه‌رجییه‌كانى ئه‌م پرۆژه‌یه بگات به تریلیۆنێك دۆلار.
چین بۆ ته‌واوكردنى رێى ئاوریشمى پێویستى به چه‌ندان به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه ده‌بێت له سنوورى وڵاتانى تر، بۆیه قه‌رز به وڵاتان ده‌دات و پرۆژه‌كانى خۆى له‌م وڵاتانه جێ ده‌كاته‌وه. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له وڵاتان به ئه‌رێنى له‌م هه‌وڵه‌كانى چین ده‌ڕوانن و وا ده‌زانن قه‌رزه‌كه پاره‌یه‌كى به‌خۆراییه، به‌ڵام ئابووریناسان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئاینده‌ى ئابوورى ئه‌و وڵاتانه‌ى قه‌رز له چین ده‌كه‌ن ده‌كه‌وێته ده‌ست كۆمپانیا چینییه‌كان.
براهما شیلانى مامۆستاى توێژینه‌وه ستراتیجییه‌كان یه‌كێك بووه له‌وانه‌ى زوو سه‌رنجى دنیاى بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى چین راكێشاوه، ئه‌و پێیوایه چین هه‌لێك ده‌قۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رامه‌تى وڵاتانى جیهان سێیه‌م بۆ خۆى ببات و بازاڕه ناوخۆییه‌كانى ئه‌م وڵاتانه داگیر بكات به كه‌لوپه‌لى كوالێتى نزمى چینى تا دواجار ئه‌م وڵاتانه ده‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ى قه‌رزه‌كانى چینه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ى ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره ناوى چه‌ندان وڵات هاتووه، له لایه‌ن چینه‌وه قه‌رزیان پێ دراوه. له‌وانه سریلانكا نزیكه‌ى هه‌شت ملیارى چین قه‌رزاره. كینیا پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلار. كۆمپانیا چینیه‌كان به به‌هاى 62 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانیان له پاكستان كردووه، له پرۆژه‌كانى وزه و كه‌رتى گواستنه‌وه. مالدیڤ ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلارى چین قه‌رزاره. به‌نگلادیش 10 ملیار دۆلار.
جیا له وڵاتانى ئاسیا و ئه‌فریقیا چه‌ندان وڵاتى عه‌ره‌بى كه‌م یان زۆر له قه‌رزه‌كانى چین نزیكبوونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئایا كاردانه‌وه‌ى ئه‌م قه‌رزانه به‌سه‌ر ئابوورى ئه‌م وڵاتانه چى ده‌بێت؟.
ئه‌ندریه دۆفنهیچ مامۆستاى زانكۆى نۆرس وێست له باشوورى ئه‌فریقیا ده‌ڵێ " كاتێك ئه‌و وڵاتانه ناتوانن به پاره قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه، ئه‌وا چین داوا ده‌كات به شێوه‌یه‌كى تر قه‌رزه‌كان بده‌نه‌وه وه‌ك به‌خشینى كه‌ناره‌كان و زه‌وى له برى پاره" ئه‌م مامۆستایه‌ى زانكۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه تا ماوه‌یه‌كى دوور چه‌ندان وڵاتى ئه‌فریقیا ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رى ئابوورى چین.
به‌راوردێك له نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا
له میانه‌ى كۆڕبه‌ندى ئابوورى ئاپیك " كۆربه‌ندى هاوكاریى ئاسیا و وڵاتانى زه‌ریاى هێمن" جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى له وڵاتانى دنیا كرد له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ى بوه‌ستن بۆئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى چین ببنه‌وه، نه‌وه‌ك بچنه ریزى چینه‌وه ئه‌و مایك پێنس گوتى " ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانه‌كانى ناخاته ژێر بارى قه‌رزه‌وه".