سوپای عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له‌كاتی فڕینی بۆ یه‌كێك له ئه‌ركه‌كان بڵاوكرده‌وه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی سوپای عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، له‌كاتی فڕینی تیمێكی سه‌ربازی له ڕێی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپاوه به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، فڕۆكه‌یه‌كی سوپا به هۆكاری ته‌كنیكی كه‌وته خواره‌وه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی سوپای عێراق زانیاری زیاتری له‌باره‌ی فڕۆكه نه‌خستووه‌ته ڕوو كه هه‌لیكۆپته‌ره یان فڕۆكه‌ی جه‌نگی، ژماره‌ی تیمه فڕۆكه‌وانییه‌كه و چاره‌نووسیان دیار نییه.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، كه فڕۆكه‌كه له نزیك بێجی پارێزگای سه‌لاحه‌دین كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
جێی باسه پێشتریش له كاتی هه‌وڵدان بۆ ڕزگاركردنی ئێزدییه‌كان له چیای شه‌نگال هه‌لیكۆپته‌رێكی سوپای عێراق كه‌وته خواره‌وه و به‌وهۆیه‌وه فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا و ڤیان ده‌خیلی په‌رله‌مانتاری عێراقیش له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌وهۆیه‌وه برینداربوو.