دوای ئه‌وه‌ی پێشبینییه‌كی تری ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین ڕاست ده‌رچوو، كاتێك باسی كونه ڕه‌شه‌كانی گالاسكی كردبوو كه له‌م ڕۆژانه‌دا وه‌ك ڕووداوێكی گه‌وره‌ی مێژوویی توانرا وێنه‌ی بگیرێ، جارێكی تر سه‌رنجی دنیا بۆ سه‌ر ئه‌و زانا ئه‌ڵمانییه ڕۆیشته‌وه. ئه‌و به‌لای زۆرێك له زانایانه‌وه، زیره‌كترین مرۆڤ بووه له مێژوودا، به‌ڵام خۆیشی سوودی له زیره‌كیی بلیمه‌ته‌كانی پێشتر بینیوە و سه‌رسامی به‌رهه‌مه‌كانیان بووه.
ئه‌نیشتاین كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ماڵه‌كه‌یدا هه‌بووه، به‌ڵام له‌ناو هه‌موویاندا سه‌رسامی چ كتێب و كام نووسه‌ره بووه، كه‌س نه‌یتوانیوه بیزانێ، بۆیه پاوڵ ڕانته‌ر هه‌وڵی داوه له ڕێی نووسین و به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه ئاشكرای بكات ئه‌و زانا فیزیاییه سه‌رسامی كام نووسه‌ر و كتێبانه بووه و له ماڵپه‌ڕی "بیگ سنك" بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
باوڵ نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مایی، چه‌ندان وتاری به‌پێزی له ماڵپه‌ڕه‌كانی "هاڤ پۆست" و "بیگ سینگ" بڵاو كردووته‌وه و فیلمه‌كانی چه‌ندان خه‌ڵاتی سینه‌ماییان وه‌رگرتووه و ئێسته خه‌ریكی یه‌كه‌م ڕۆمانی خۆیه‌تی.
ئه‌و نووسه‌ره زۆر سه‌رسامی ئه‌نیشتاین بووه و ته‌واوی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی شاره‌زایه، له ڕێی ئه‌و به‌دواداچوونه تایبه‌ته‌یدا بۆی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و زانا ئه‌ڵمانییه زۆرتر سه‌رسامی ئه‌م پێنج كتێبه بووه:
پێنجه‌م: "شیكرنه‌وه‌ی هه‌سته‌كان" ئێرنس ماخ
گه‌شه‌كردنی ئه‌نیشتاین به بیردۆزی ڕێژه‌یی، ئه‌و داهێنانه‌ی تا ئێسته‌یش زانایانی فیزیا له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، له ڕێی سه‌رسامیی ئه‌و بووه به كتێبی "شیكردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كان"ی ئێرنس ماخ فه‌یله‌سووف و زانای فیزیایی نه‌مساوی كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ژیاوه.
چواره‌م: "دۆن كیشۆت" میگیل دی سێرڤانتێس
یۆبۆڵد ئینفێڵد زانای فیزیایی هاوڕێی ئه‌نیشتایین له ژیاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ئه‌لبێرت زۆر سه‌رسامی چیرۆكی سێرڤانتێسی كلاسیكی بووه و زۆر جار ده‌مبینی له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی به‌بێ كراس خه‌وتووه و دۆن كیشۆت له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی بووه چونكه شه‌وان پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وێ ده‌یخوێنده‌وه و زۆر چێژی لێ ده‌كرد و ئارامیی خۆی له‌گه‌ڵیدا ده‌دۆزییه‌وه.
به‌لای زۆر له ڕه‌خنه‌گرانه‌وه، ڕۆمانی دۆن كیشۆت یه‌كه‌م ڕۆمانه له مێژووی هاوچه‌رخدا نووسرا بێت، باشترین ڕۆمانه له مێژوودا. دۆن كیشۆت، پیاوێكی گه‌مژه‌یه، وا ده‌زانێ ئه‌ركێكی پیرۆزی پێ سپێردراوه و ده‌یه‌وێ ببێته سوارچاك و به گژ دێ‌و و دڕنده زه‌به‌لاحه‌كاندا بچێته‌وه و هه‌مووشی به خه‌یاڵی خۆی دروستی كردووه.
سێیه‌م: ئه‌خلاقناسی بارۆخ پێنۆزا
بارۆخ سپێنۆزا فه‌یله‌سووفێكی جووی ئه‌ڵمانی بوو، له سه‌ده‌ی حه‌ڤده ژیاوه، نووسینه‌كانی سه‌رمه‌شقی ڕۆشنگه‌ری و ڕه‌خنه‌ی نوێ بوون له ته‌ورات و كتێبی "ئه‌خلاقناسی" یه‌كێك بووه له‌و له دره‌وشاوه‌ترین كتێب له بیری ڕۆژئاوادا و تا ئێسته‌ش له زانكۆكان ده‌خوێندرێ. ئه‌نیشتاین سه‌باره‌ت به خواناسی به ته‌واوی سه‌رسامی پینۆزا بووه و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه له‌سه‌ری دواوه.
دووه‌م: "نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر سرووشتی مرۆڤ" دەیڤد هیۆم
كتێبی دەیڤد هیۆم فه‌یله‌سووفی سكۆتله‌ندی كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا ژیاوه، هه‌وڵ ده‌دات پێوه‌ندیی نێوان زانست و سرووشی مرۆڤه‌كان ڕوون بكاته‌وه. به‌پێی نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته، ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین زۆر سه‌رسامی ئه‌م كتێبه بووه و له‌سه‌ر كاره‌كانیشیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له‌و ڕوانگه‌یه‌ی داوا ده‌كات له‌سه‌ر گریمانه میتافیزییه‌كان مرۆڤ بێته ده‌ر و خه‌ریكی ئه‌و ڕاستییانه بێت كه ده‌توانتێ دركی پێ بكات.
یه‌كه‌م: به‌رهه‌مه‌كانی یۆهان ڤۆڵفگانگ فۆن گۆته
له ناو كتێبخانه‌كه‌ی ئه‌نیشتاین كه تا ئێسته‌یش ماوه، هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی گۆته هه‌یه كه كۆبه‌رهه‌مه‌كه 36 به‌رگ بووه له‌گه‌ڵ 12 به‌رگی تر كه دواتر نووسیونی و دوو به‌رگی تر، ئه‌مان بریتی بوون له نامه‌كانی نێوان گۆته شیله‌ر و كتێبی "فاوست" دوایین به‌رهه‌می گۆته. جگه له‌م به‌رهه‌مانه‌ش، په‌یكه‌رێكی گۆته له ماڵی ئه‌نیشتایندا هه‌بووه. ده‌توانین بڵێین ئه‌نیشتاین سه‌رسامی كه‌س نه‌بووه هێنده‌ی گۆته.
گۆته كێیه؟ یۆهان ڤوڵفگانگ ڤۆن گۆته (1749-1832)، شاعیر، نووسه‌ر و فه‌یله‌سۆفی ئه‌ڵمانی، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شاعیرانی مێژووی ئورووپا ده‌ناسرێت. گۆتێ له بواری شێعر، په‌خشان و درامادا بابه‌تی نووسیویه. گۆته ته‌نیا شاعیرێكی ئاسایی نه‌بووه و بیروبۆچون و بیرۆكه‌كانی له‌ڕێگای قه‌سیده شیعریه‌كانێوه بنووسێت به‌ڵكو ھه‌موو خوێندنه‌وه‌ی بۆ ھه‌موو زانسته‌كان كردووه وه‌كو وه‌رزش و وێنه‌كێشان و شیعر و مۆسیقا و وێنه‌گرتن، ھه‌روه‌ھا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ڕوه‌ك كردووه و له‌بواری پزیشكی و یاسا و سیاسه‌ت و ئه‌ندازیاریدا خوێندوێتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش به‌یارمه‌تی باوكی جۆره‌ھا زمان فێربووه و زمانه‌كانی لاتینی و یۆنانی و ئیتاڵی و فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و عیبرییه‌ی خوێندووه و له‌پێناو زانیاری‌دا ھه‌وڵێكی زۆری داوه ھه‌ر بۆیه شاعیرێكی به‌توانای لێده‌رچووه.
ئه‌نیشتاین له نامه‌یه‌كدا كه له ساڵی 1932 بۆ یۆبۆڵد كاسپه‌ری نووسیه، پێی ده‌ڵێ كه عاشقی گۆته بووه و به شاعیری بێ وێنه ناوی ده‌با و پێی وایه زیره‌كترین مرۆڤ و داناترین پیاو بووه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا و ده‌شڵێ: بیره زانستییه‌كانی شایه‌نی هه‌موو ڕێزێكن و هه‌ڵه‌كانیشی هه‌ڵه‌ی پیاوی مه‌زنن.
جیا له‌م پێنجه‌ی سه‌ره‌وه، زۆر سه‌رسامی ڕۆمانی "برایانی كارامازۆڤ"ی فیۆدۆر دۆستۆیڤسكی بووه.
ئه‌لبێرت ئاینشتاین له ١٤ی ئاداری ١٨٧٩ له‌دایك بووه و له ١٨ی نیسانی ١٩٥٥ كۆچی دوایی كردووه و به زیره‌كترین مرۆڤ داده‌نرێ كه تا ئێسته مرۆڤایه‌تی ئاگه‌دار بووبێ. زانایه‌كی ئه‌ڵمانی بوو توانی بیردۆزی ڕێژه‌یی تایبه‌ت و بیردۆزی ڕێژه‌یی گشتی دابڕێژێ. یه‌كێكه له دوو پایه‌كانی فیزیكی مۆدێرن. ئه‌م زانایه زیاتر ناسراوه به‌هۆی یاسای یه‌كسانیی بارسته-وزه (E = mc2) كه ناسراوه به "به‌ناوبانگترین هاوكێشه‌ی جیهان و توانی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا له ساڵی ١٩٢١ به‌ده‌ست بێنێت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و باسكردنی دیارده‌ی كاریگه‌ریی كارۆڕووناكی. ئه‌نیشتاین به گشتی به كاریگه‌رترین فیزیكزانی سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێت. خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا بوو به‌ڵام له‌به‌ر دۆخی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌و سه‌رده‌مه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆچی كرد و تا كۆتایی ژیانی له‌وێ مایه‌وه. به باوكی فیزیای نوێ داده‌نرێت. بیردۆزی له زۆر بواره‌كانی بیركاری و فیزیا و گه‌ردوونناسی و زۆر بیروبۆچوونی كۆكردۆته‌وه له ھه‌ر یه‌كه له كات و شوێن و ڕووناكی و ھێزی كێشكردن.