سه‌لما حایك و هاوسه‌ره‌كه‌ى بڕیاریان داوه 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كه‌نیسه‌ى نۆتردام بكه‌ن كه دوێنێ سووتا.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه سایتى
عه‌ره‌بیه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، فرانسوا-هنرى ملیاردێرى فڕه‌نسى كه هاوسه‌رى سه‌لما حایكى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگه، بڕیارى داوه 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كه‌نیسه‌ى نۆتردام ته‌رخان بكات.
سه‌لما حایك یه‌كێك له به‌ناوبانگترین فیلمه‌كانى" پشتكووڕه‌كه‌ى نۆتردام" بوو، كه ئه‌م فیلمه له رۆمانێكى ڤیكتۆر هۆگۆ وه‌رگیراوه، سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كاتى خۆى كه‌نیسه‌ى نۆتردام فه‌رامۆش كرابوو، به‌ڵام به‌رپرسانى فڕه‌نسا به‌هۆى ئه‌م رۆمانه‌وه جارێكى تر كه‌نیسه‌كه‌یان نۆژه‌نكرده‌وه.
ئێواره‌ى دوێنێ كه‌نیسه‌ى نۆتردام له پاریس سووتا كه مێژووى دروستكردنه‌كه‌ى بۆ سه‌ده‌ى سێزده‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه. به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له میدیاكان بڵاوكراونه‌ته‌وه، تا ئێسته نزیكه‌ى 350 ملیۆن دۆلار به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كه‌نیسه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه.
سه‌لما حایك له ساڵى 1966 له مه‌كسیك له دایك بووه، به‌ڵام به ره‌چه‌ڵه‌ك لبنانییه ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى دنیایه و هاوسه‌ره‌كه‌ى فڕه‌نسیه.