له مانگی ته‌مووز /یۆلیۆ و ئاب /ئۆگه‌ستی 2017 كۆریای باكور چه‌ند مووشه‌كێكی كیشوه‌ربڕی تاقیكرده‌وه، ئه‌مه‌یش هێنده‌ی تر پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و كۆریای باكوری ئاڵۆز كرد، به‌ڵام پرسه‌كه ئه‌وه‌یه، كۆریای باكور بۆچی بۆمبی ناوكی و مووشه‌كی بالیستیكی كیشوه‌ربڕی ده‌وێ و بۆچی وه‌ك كۆریای باشوور پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئاسایی ناكاته‌وه و نابێت به هێزێكی گه‌وره‌ی ئابووری له جیهان؟
نیكۆلا لیفرینجهاوس توێژه‌ر و شاره‌زا له سیاسه‌تی كۆریای باكور بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسه كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌هێنێته‌وه، گرنگترینیان پێوه‌سته به جیاوازی ئایدلۆجیا و ململانێی زلهێزه‌كان، چونكه كۆریای باكور سیسته‌مێكی شیوعی هه‌یه و زیاتر له چین و ڕووسیا نزیكه، ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوایش ململانێیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و وڵاته بهێننه‌وه ڕیزی خۆیان و له ده‌ستی په‌كین و مۆسكۆ ده‌ری بهێنن.
له مانگی ئاب /ئۆگه‌ستی 2017 جیهان گه‌یشته لێواری جه‌نگێكی ئه‌تۆمی، دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه كیشوه‌ربڕه‌كانی كۆریای باكور، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به توندی هۆشداری به كیم جۆنگ ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باكور دا و دووپاتی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ئاماده‌ن و له هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ ئاگربارانی كۆریای باكور ده‌كه‌ن.
له دوای 1962 و گرژییه‌كانی كوبا و ئه‌مه‌ریكا كه به‌وهۆیه‌وه مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ به‌كارهێنرا، ئه‌مه یه‌كه‌مجاربوو جیهان جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگێكی وێرانكه‌ر به‌خۆیه‌وه ببینێ، كه مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ و بۆمبی ناوكی تێدا ئاماده‌ی هاوێشتن بێت، ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵی بوو بۆ مرۆڤایه‌تی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكور ته‌نیا وه‌ك قسه و به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی هه‌ڕه‌شه‌یان له‌یه‌كتر كرد و نه‌گه‌یشت به‌و دۆخه‌ی ئه‌وه‌ی جیهان لێی ده‌ترسا ڕوو بدات.
مێژووی خۆشه‌ویستی فه‌رمانڕه‌وایی كۆریای باكور بۆ بۆمبی ناوكی و مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ بۆ سه‌ره‌تای جه‌نگی ساردی بلۆكی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ش و نۆی ئاب/ ئۆگه‌ست به بۆمبی ئه‌تۆمی بۆردمانی هیروشیما و ناكازاكی له ژاپۆن كرد، پاشان له 1948 كۆریای باكور دروست بوو، له‌و كاته‌وه به‌شی باكوری نیمچه دوورگه‌ی كۆریای باكور هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی چڕكردووه‌ته‌وه، بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه هیچ كات وه‌كو ژاپۆنییه‌كان نه‌بنه قوربانی، ئه‌وان نزیكی ژاپۆنن و به چاوی خۆیان چه‌رمه‌سه‌ری و مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ژاپۆنیان به‌هۆی بۆردمانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دیوه، بۆیه ده‌یانه‌وێ ببن به هێزێك هیچ كات هیچ وڵاتێك نه‌توانێ هێرشیان بكاته‌سه‌ر و بۆردمانیان بكات و كۆمه‌ڵكوژیان بكات.
سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كۆریای باكور به خوێندنی زانایانی خه‌ڵكی كۆریای باكور له ژاپۆنه‌وه ده‌ستی پێكرد، حكوومه‌تی كۆریای باكور به لێشاو كه‌سانی زیره‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی ڕه‌وانه‌ی ژاپۆن ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی فێری چۆنیه‌تیی دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆم بن و دواجار ئه‌م هه‌وڵانه‌یشی سه‌ری گرت و توانی بۆمبی ناوكی به‌رهه‌م بهێنێت.
هه‌نگاوی دووه‌م به پشتیوانی ڕووسیا ده‌ستی پێكرد، پاش ئه‌وه‌ی زانایانی مۆسكۆ له‌میانه‌ی گه‌ڕان به دوای سامانی سروشتی له خاكی كۆریای باكور توانیان یۆرانیۆم له ناوچه‌كانی كۆریای باكور بدۆزنه‌وه، كه ئه‌مه‌یش هێنده‌ی تر خه‌ونی كۆریای باكوری له ڕاستی نزیك كرده‌وه، سێیه‌م خاڵیش سه‌رسامی كیم ئیل سونگی یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆریای باكور و باپیری كیم جۆنگ ئۆننی سه‌رۆكی ئێسته‌ی كۆریای باكور بوو، به كاریگه‌ری بۆمبی ناوكی له خێرا خۆ ڕاده‌ستكردنی ژاپۆن به ئه‌مه‌ریكا، بۆیه به به‌رده‌وامی هه‌وڵی ده‌ستخستنی ده‌دا و هه‌موو داهات و تواناكانی كۆریای باكوری له پرۆگرامی گه‌یشتن به بۆمبی ئه‌تۆمی چڕكردبووه‌وه و كوڕ و نه‌وه‌كانی پاش خۆیشی هه‌مان خه‌ونیان هه‌ڵگرت، تا كۆریای باكور گه‌یشت به‌و دۆخه‌ی ئێسته كه مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ و بۆمبی ناوكی ده‌ست بخات و هه‌ڕه‌شه له ته‌واوی جیهان بكات.
كیم ئیل سونگی یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆریای باكور سه‌ره‌تا خواستی بۆ به‌رنامه‌ی ناوكی بۆ بواری وزه و ئاشتی ده‌رده‌بڕی و هیچ كات نیازی شاراوه‌ی خۆی ئاشكرا نه‌ده‌كرد كه بیه‌وێ چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات، له ساڵانی په‌نجاوه‌یش شاره‌زایانی سۆڤیه‌ت و هه‌نگاری به ته‌واوی هاوكارییان كرد و بناغه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی كۆریای باكوریان داڕشت.
له ماوه‌ی 1956 تا 1959 زانایانی
كۆریای باكور له په‌یمانگه‌ی دوبنای یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بۆ توێژینه‌وه‌ی ناوكی ماوه‌ی سێ ساڵ خوێندیان و ئه‌زموونی زۆری تیۆریان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دانانی به‌رنامه‌ی ناوكی و دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كوره ئه‌تۆمییه‌كان په‌یدا كرد، له 1960 كۆریای باكور ناوه‌ندی یونگبیونی بۆ توێژنه‌وه‌ی ناوكی دامه‌زراند و ئیتر له‌وكاته‌وه په‌ره‌ی به به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی دا، تا گه‌یشت به‌و ئاسته‌ی ئێسته، ده‌كرێ سه‌رسامی كیم ئیل سونگ به خێرا خۆ ڕاده‌ست كردنی ژاپۆن به ئه‌مه‌ریكا دوای به‌كارهێنانی بۆمبی ناوكی، یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی خواستی كۆریای باكور و فه‌رمانڕه‌واكانی بێ، بۆ بوون به خاوه‌نی چه‌كی ناوكی.