له‌م دواییه كه‌لێن و فێڵێك دۆزراوه‌ته‌وه و به ته‌واوی به‌ربڵاوه، بۆ دزینی ئه‌كاونته‌كانی به‌كارهێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و دزینی داتا و زانیارییه‌كانیان، ئه‌مه‌یش له ڕێی ناردنی هۆشداری بۆ خاوه‌نی ئه‌كاونته‌كان له‌و كاته‌ی له لیستی نه‌خوازراوه‌كاندان.
ئه‌و كه‌لێنه به ڕوونی له ئاپی
ئینستاگرام له مۆبایله زیره‌كه‌كان ده‌توانرێ به‌كاربهێنرێ و جۆره‌ها ئه‌كاونتی پێ بدرزێ و خاوه‌نه‌كانیان تووشی كێشه و گرفتی زۆر بكاته‌وه.
كاتێك كه‌سێك دێته ناو په‌ڕ و ئه‌كاونته‌كه، ڕاسته‌وخۆ لینكێكی پێوه پێویسته ده‌كات، ئه‌وكاته ئیتر ئه‌كاونته‌كان ده‌بنه نێچیرێكی به له‌زه‌ت و شاره‌زاكان ده‌توانن به ئاسانی ئه‌كاونته‌كانیان لێ بدزن و خۆیان ببنه خاوه‌نی.
شاره‌زایانی ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجی هۆشداری ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه هیچ لینكێك كه له ئینسته‌گرامه‌وه بۆتان دێت، كه جێی باوه‌ڕ نه‌بێ، مه‌یكه‌نه‌وه و وازی لێ بهێنن، چونكه ئه‌مه ئه‌كاونته‌كه‌تان تووشی گه‌وره‌ترین كێشه ده‌كات و ده‌توانێ له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك ته‌واوی داتا و زانیارییه‌كان بۆ هاككه‌رزان ببات.
زۆربه‌ی كات هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌كان له‌به‌رانبه‌ر دزینی داتا و زانیاری نێو ئه‌كاونته‌كان، داوای پاره‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئه‌كاونته‌كانیان بۆ بگێڕنه‌وه.