به پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شانسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێ و سبه‌ی باران ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و له هه‌ندێ ناوچه بڕه‌كه‌ی زۆرتر ده‌بێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی نیسان، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه هه‌ور ده‌بێ. له ناوجه شاخاوییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك باران ده‌بێ.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان 10 بۆ 24 پله‌ی سیلیزی ده‌بن. سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما له نێوان 11 بۆ 22 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
سبه‌ی هه‌ینی 19ی نیسان، له كاته‌كانی به‌یانی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ پاشان بۆ نیمچه هه‌ور و له دوای نیوه‌ڕۆ بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆرێ. له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ناو پارێزگاكان و ناوچه شاخاوییه‌كانی سه‌ر به پارێزگاكان باران ده‌بێ.