گۆرانیبێژى لاو شەهرام سەردار له پێگهى تایبهتى خۆى له یوتیووب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "سێڵفی" بڵاو کردەوە، تاكو ئێسته 2,283 بینهرى ههبووه.
شەهرام سەردار لە پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك نوسیوویهتى، "سێڵفی" نوێترین کاری هونەریمه کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەرهەممهێناوه و تێکستەکەی لەلایەن هێمن حەمیدی هونەرمەندەوە نوسراوە، کاری میلۆدی خۆم كردوومه، دەرهێنان و کاری میوزیک لەلایەن ئارام سەردارەوە بۆ کراوە.
شایهنى باس كردنه لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا چەندان ئەکتەر ڕۆڵییان بینیوە و گۆرانیەکەی یەکێکە لە بەرهەمە ناوازەکانی کە سەرجەم کارە هونەرییەکانی لەلایەن ستافی ڤینۆ پڕۆدەکشن جێبەجێکراوە.
شەهرام سەردار لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی بۆ گۆرانی و میوزیک هەبووە و لە ساڵی 2012 هاتووەتە نێو بوارەکەوە، چەندان بەرهەمی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.