ئه‌مڕۆ شه‌موو كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاتانی دراوسێ عێراق ساز ده‌كرێ، كه تێیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سعوودیه و كوێت و ئێران و توركیا و سووریا و ئوردن به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن و له ژێر دروشمی " عێراق..ئارامی و گه‌شه‌پێدان" و له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ساز ده‌كرێت.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، عێراقی سه‌ركه‌وتوو به‌سه‌ر تیرۆر، سه‌په‌رشتی و ئاماده‌كاری بۆ سازكردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاتانی دراوسێ له به‌غدای عرووبه و ئیسلام و ئاشتی ده‌كات.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كاتێكدایه، كه حه‌مووده یوسف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڕژێمی ئه‌سه‌د شه‌وی ڕابردوو گه‌یشته به‌غدا، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له سعوودیه و كوێت و توركیا و ئوردن به سه‌رۆكی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌شداری له كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانیش عه‌لی لاریجانی داوای لێبوردنی كردووه كه ناتوانێ ئاماده ببێ و نوێنه‌ری خۆی له لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كردووه.
محه‌مه‌د كه‌ربوولی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئاشكرای كرد، كه به‌م هه‌نگاوه عێراق دووپاتی كرده‌وه، كه نوێنه‌رایه‌تی هیچ میحوه‌رێك ناكات، به‌ڵكوو له سه‌رووی هه‌ردوو گۆڕه‌پان و میحوه‌ری عه‌ره‌بی و هه‌رێمییه كه ناوچه‌كه‌ی به ته‌واوی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه.