ده‌نگده‌رێكی هیندستان دوای ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه ده‌نگ بۆ كاندیدی حزبێك ده‌دا، كه ئه‌و لایه‌نگری نییه و به‌ڵكوو دژی ئه‌و حزبه‌یه، له تۆڵه‌ی ئه‌مه په‌نا بۆ بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌یه‌كی خۆی ده‌بات، ئه‌مه‌یش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به چڕی بڵاوبووه‌ته‌وه و به سه‌یرترین هه‌واڵ و نامۆترین كار سه‌یر ده‌كرێت.
ئه‌و ده‌نگده‌ره هیندییه ناوی باوان كووماره له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی گشتی
هیندستان، له‌وكاته‌ی په‌نجه ده‌نێ به دووگمه‌ی ئه‌و حزبه‌ی هه‌ڵی ده‌بژێرێ، په‌نجه‌ی به دوگمه‌ی گوڵی لوتووس ناوه، له شوێنی ئه‌وه‌ی په‌نجه بنێ كه به لۆگۆی فیل كه ئه‌و حزبه دڵخواز ئه‌و ده‌نگده‌ره هیندییه بووه و لایه‌نگریه‌تی.
له تۆڵه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی كردوویه‌تی، گه‌نجه هیندییه‌كه بڕیاری دا په‌نجه‌ی شایه‌تومانی خۆی ببڕێته‌وه و دوای بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌كانیشی وێنه‌ی خۆی و چیرۆك و هۆكاری په‌نجه بڕینه‌كه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌وه و هه‌رزوو میدیاكان به چڕی كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه و چیرۆكی پشت بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌كه‌ی.
كوومار ویستوویه‌تی ده‌نگ بۆ كاندیدی حزبی باهوجان ساماغ دژی كاندیدی حزبی بهاراتیا جاناتای فه‌رمانڕه‌وا بدات، له شاری بلندشه‌هری ویلایه‌تی ئوتربرادشی هیندستان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگی داوه و له تۆڵه‌ی ئه‌مه په‌نجه‌كه‌یه‌كی بڕیوه‌ته‌وه و لێشی په‌شیمان نییه.