به‌هۆی داڕمانی به‌شێكی كڵێسایه‌ك له هه‌رێمی كوازولو ناتالی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی باشووری ئه‌فریقا 14 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ده‌یانی تریش برینداربوون.
ڕووداوه‌كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له كڵێسای به‌ره‌ی ئینجیلی له شاری ندلاگوبوی باكوری دووربانی هه‌رێمی كوازولو ناتالی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی باشووری ئه‌فریقا ڕووی دا.
لینوكس ماباسو
گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی هه‌رێمه‌كه بۆ كاروباری ناوخۆیی دووپاتی له ڕووداوه‌كه كرده‌وه و گوتی ڕێوشوێنی پێویست گیرایه‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌یش له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
ئاماژه‌ی دا، ڕووخانی ئه‌و دیواره له كاتێكدا بووه، كه نوێژخوێنان له‌ناو كڵێساكه بوون، پێشبینی ده‌كرێ، كه‌شوهه‌وای ئه‌و كاته كاریگه‌ری به‌سه‌ر داڕمانی كڵێساكه هه‌بێ، چونكه بایه‌كی یه‌كجار به‌هێز و بارانێكی یه‌كجار زۆر ده‌باری و دۆخێكی ناله‌بار بوو.
میدیا لۆكالییه‌كانی ئه‌و وڵاته وێنه و ڤیدیۆی ساتی ڕووخانی باڵه‌خانه‌ی كڵێساكه و گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیان و بریندارانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان به چڕی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به‌شێكیش له خه‌ڵكی ئه‌م داڕمانه به كارێكی پیرۆز ده‌زانن، بۆیه بڕیاریان داوه به شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و مۆدێرنانه‌تر جارێكی تر كڵێساكه نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه.