سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جارێكی تر هێرشی كرده‌وه سه‌ر میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌م جاره ڕووی له هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگ، واشنتن پۆست و نیۆیۆرك تایمز کردووە.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هه‌میشه هێرشه‌كانی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌یه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر ده‌كات، ئه‌مجاره له توویتێكدا نووسیویه‌تی: به بۆچوونی من، هه‌ردوو میدیای ئه‌مریكی واشنتن پۆست و نیویۆرك تایمز، درۆزنترین ده‌زگه‌ی ڕۆژنامه‌وانین.
جگه له‌وه‌ی به درۆزن ناویان ده‌بات، ده‌شڵێ: به‌ڕاستی ئه‌و دوو ده‌زگه ڕۆژنامه‌وانییه دوژمنی گه‌لی ئه‌مه‌ریكان.
تره‌مپ جگه له‌و چه‌ند دێڕه، هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و توویته نامۆیه‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن هۆكار چی بێت، چونكه ڕاسته‌وخۆ دوای ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌نووس ڕۆبه‌رت مۆله‌ر ئه‌م توویته‌ی كردووه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی مۆله‌ر ئاشكرای ده‌كات، تره‌مپ هیچ پێوه‌ندییه‌كی نهێنی به ڕووسیاوه نییه و له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاوكارییان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات. له‌كاتێكاد پێشتر ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌یه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێرشی كردوونه‌ته سه‌ر، چه‌ندان ڕاپۆرتیان بڵاو كردبۆوه كه تره‌مپ پێوه‌ندی لەگەڵ رووسیا هه‌یه.