ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵك له شارى مووسڵ روو له‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه تاپڕ و ده‌مانچه و تفه‌نگیان تێدا ده‌فرۆشرێت، ئه‌و شاره‌ى كه نزیكه‌ى دوو ساڵه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى تیرۆریستانى داعش رزگاركراوه، وێراى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه هێشتا بارودۆخى ته‌ناهى شاره‌كه جێگیر نییه و خه‌ڵكه‌كه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه به كڕینى ئه‌م چه‌كانه خۆیان بپارێزن.
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نیا مۆڵه‌تیان به‌و كه‌سانه ده‌دا كه چه‌كى راوكردنیان ده‌كڕى، كه‌چى ئه‌مڕۆ رێگه به هاووڵاتییان ده‌درێت بۆ به‌رگریكردن له خۆیان چه‌ك و ده‌مانچه‌یش بكڕن و مۆڵه‌تیان بۆ وه‌ربگرن، ئه‌مه‌یش سه‌رچاوه‌یه‌كى تره بۆ نیگه‌رانى خه‌ڵكى ئه‌و شاره كه هێشتا كاریگه‌ریى و شوێنه‌وارى داعشى به‌سه‌ر ماوه.
ئاژانسى
فرانس پرێس به‌دواداچوونێكى بۆ ئه‌م دیارده‌یه كردووه، ئاژانسه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له شاره‌كه شه‌ش دوكانى فرۆشتنى چه‌ك هه‌یه. خاوه‌نى یه‌كێك له‌م دووكانانه كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقى بۆ فرۆشتنى چه‌ك وه‌رگرتووه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه " %70ى ئه‌و چه‌كانه‌ى ده‌یفرۆشێت بریتین له تفه‌نگى راوكردن كه به تاپڕ ده‌ناسرێت".
ئه‌م چه‌كفرۆشه كه ناوى خۆى بۆ فرانس پرێس ئاشكرا نه‌كردووه باسى له‌وه كردووه رۆژانه پێشوازى له ژماره‌یه‌كى زۆر كڕیار ده‌كات و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌وان ته‌نیا چه‌ك به‌و كه‌سانه ده‌فرۆشن، كه مۆڵه‌تى چه‌ك هه‌ڵگرتنیان هه‌یه، جگه له‌و هاووڵاتییانه‌یش پیاوانى ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى جۆره كڕیارێكى ترن.
چه‌كفرۆشه‌كانى تریش دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان چه‌ك به خه‌ڵكى سڤیل و سه‌ربازه‌كان ده‌فرۆشن.
زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى تاپڕ ده‌كڕن راوچى نین
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌ى فرانس پرێس باس له‌وه كراوه زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى چه‌كى راوكردن ده‌كڕن، راوچى نیین، به‌ڵكو زۆرێكیان "بازرگان و رۆژنامه‌نووسن" ئه‌مه‌یش ئه‌و پیشانه‌یه له شارى مووسڵ بۆ خاوه‌نه‌كانیان سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ن.
یه‌كێك له كڕیاره‌كان به ئه‌بو نزار خۆى ناساندووه، ئه‌و پیاوێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌یه و مۆڵه‌تى هه‌ڵگرتنى چه‌كى هه‌یه، ئێسته ئه‌بو نزار ده‌مانچه‌یه‌كى هه‌ڵگرتووه و له دوكانى دراوگۆڕینه‌وه‌یش كلاشنكۆفێكى هه‌یه. له ته‌ك ئه‌بو نزار گه‌نجێك به ناوى حامد حه‌سه‌ن له یه‌كێك له دووكانه‌كانى چه‌كفرۆشى وه‌ستاوه. حامد سه‌ر به یه‌كێك له ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى عێراقه و له‌كاتى ده‌وامكردن چه‌ك هه‌ڵده‌گرێ به‌ڵام ئێسته هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى بۆ ماڵه‌وه چه‌كێكى تر بكڕێت.
ئه‌و گه‌نجه كه جلێكى سه‌ربازى پۆشیوه باس له‌وه ده‌كات پێویستى به چه‌كه بۆئه‌وه‌ى خۆى بپارێزێ، چونكه له شارى مووسڵ بارودۆخی ته‌ناهى جێگیر نییه.
به پێى زانیارى ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان هێشتا سه‌تان تیرۆریست خۆیان له شارى مووسڵ و شارۆكه گه‌وره‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌شار داوه، به تایبه‌تى ئه‌و ناوچانه‌ى شاخاویین یانیش بیابانن و له سنوورى سووریا نزیكن. بۆیه هه‌رچه‌نده له ناو شاره‌كانى عێراق تیرۆریستان پێگه‌یان نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا ئه‌ندام و كارمه‌ندى ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان خۆیان و ماڵه‌كانیان ده‌كرێنه ئامانج.
دواى ئه‌وه‌ى مووسڵ بووه پێگه‌یه‌ك له‌دژى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دواى رووخانى رژێمى سه‌دام له ساڵى 2003، كڕین و فرۆشتن به چه‌ك كراوه، ته‌نانه‌ت تا ئه‌و كاته‌ى داعش خه‌لافه‌تى خۆى له‌م شاره راگه‌یاند.
شاره‌زایانه و به‌رپرسانى شاره‌كان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه چه‌كى جۆراوجۆر ره‌وانه‌ى بازاڕى ره‌ش كراوه دواى ئه‌وه تیرۆریستان له حوزه‌یرانى2014 ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر شاره‌كه سه‌پاند. زۆرێكیش له‌و چه‌كانه ئه‌وان بوون كه له كۆگاكانى هێزه عێراقییه‌كان كه‌وتبووه ده‌ست داعش. سه‌رچاوه‌یه‌كى تریش ئه‌و چه‌كانه بوون كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه به‌مه‌به‌ستى پاراستنیان به پێكهاته‌كان مووسڵ درابوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى به‌رپرس ده‌ڵێ "ده‌سه‌ڵاتداران چه‌ندان جار رایان گه‌یاندووه ده‌ستیان به‌سه‌ر بارى چه‌ك و ته‌قینه‌وه‌ى داعش گرتووه، به‌ڵام چه‌كى سووك به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ئێسته له بازاڕى ره‌ش هه‌یه". دواتریش هه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌كات، كه هه‌ندێك له چه‌كه‌كانى بازاڕى ره‌ش دواى داعش دۆزراونه‌ته‌وه یانیش له توركیا و سووریاوه به قاچاخ دێن.
له به‌دواداچوونه‌كه ده‌ركه‌وتووه له كۆگا و دووكانه‌كانى شارى مووسڵ ده‌یان جۆره چه‌ك كڕین و فرۆشتنیان پێ ده‌كرێت، له‌وانه چه‌كى ئه‌مه‌ریكى وچینى و كڕواتى و تابڕ و ده‌مانچه و كلاشنكۆڤ. نرخیشیان له نێوان 500 تا پێنج هه‌زار دۆلاره.
عه‌لى زێدان كه كۆمه‌ڵناسێكى عێراقییه باس له‌وه ده‌كات كڕین و فرۆشتنى چه‌ك له‌م بارودۆخى مووسڵ سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ نیگه‌رانی. به تایبه‌تى ئه‌م شاره پێشتر كاریگه‌ریى داعشى به‌سه‌ره‌وه بووه، ئه‌و كاته‌ى پیاوه‌كان هه‌میشه چه‌كیان به‌شان بووه ومنداڵانیش له قوتابخانه‌كان مه‌شقى سه‌ربازییان وه‌رگرتووه، ته‌نانه‌ت نموونه‌ى كرداره ساده‌كانى بابه‌تى بیركارى به كۆكردن و كه‌مكردنى فیشه‌ك و نارجۆك ده‌هێنرایه‌وه.
بۆ هه‌رزه‌كارانیش به هه‌مان شێوه، ئه‌وان له بنكه‌كانى داعش مه‌شقى سه‌ربازییان كردووه. هه‌ر بۆیه سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كان پێیانوایه دیارده‌ى كڕین و فرۆشتنى چه‌ك به‌مشێوه‌یه‌ى ئێسته له مووسڵ ترسناكه، چونكه مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه جارێكى تر چه‌ك به ئاسانى بكه‌وێته‌وه ده‌ست چه‌كدارانى گرووپه توندڕه‌وه‌كان.
كۆمه‌ڵناسه عێراقییه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، دیارده‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ك له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تاوانه‌كان زیاد ده‌كات.