ڕۆژی شه‌موو دیبه‌یتێكی مێژوویی كه هه‌ندێك به دیبه‌یتی سه‌ده‌یش ناوی ده‌به‌ن، له نێوان سلاڤۆی ژیژك فه‌یله‌سووفی ماركسی و گوردان پیته‌رسون زانای ده‌روونزان و بیرمه‌ندی كه‌نه‌ی ساز كرا، له ژێر ناونیشانی "خۆشبه‌ختی..ماركسی دژی سه‌رمایه‌دار" له ته‌واوی دیبه‌یته‌كه هه‌ردوو بیرمه‌ند دژی یه‌كتر قسه‌یان كرد و یه‌كتریان تۆمه‌تبار كرد و بۆچوونه‌كانی یه‌كتریان ڕه‌ت كرده‌وه، باس و گفتوگۆكانی دیبه‌یته‌كه خۆی له‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بینییه‌وه.
سه‌ره‌تا پیته‌رسۆن به ڕه‌خنه‌گرتن له قسه‌یه‌كی ماركس دیبه‌یته‌كه‌ی ده‌ست پێكرد و گوتی كاتێك ماركس ده‌ڵێ، له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری هه‌میشه هه‌ژار زیاد ده‌بن، ئه‌وه‌ی په‌ی پێ نه‌بردووه، كه هه‌زاران سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌ندیش له سیسته‌مه‌ی سه‌رمایه‌داری هاتوونه‌ته بوون و گه‌شه‌یان كردووه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سووف سلاڤۆی ژیژك دانیشتووین، ئه‌و بیرمه‌ندێكی مه‌زنه و زۆر به‌رهه‌می ناوازه‌ی پێشكه‌شی دنیا كردووه، به‌ڵام لێره ده‌مه‌وێ گفتوگۆ له‌سه‌ر مانفیستۆی ئابووری كارل ماركس بكه‌ین، كه به یه‌كه‌م بنه‌مای شیوعییه‌ت ناو ده‌برێ.
ئه‌و مانفیستۆیه‌كه‌ی خوێندووه‌ته‌وه و منیش به‌هه‌مانشێوه، نامانه‌وێ لێره باس له وشه و ماناكانی ئه‌و په‌یامه بكه‌ین، به‌ڵكوو پرسیار و قووڵبوونه‌وه دروست ده‌كه‌ین و له باره‌ی مه‌ودای حه‌قیقه‌تی ئه‌و په‌یامه و گونجاوی بۆ گه‌لان بیر و ڕوانینمان ده‌خه‌ینه ڕوو، من ئه‌و كاته‌ی هه‌ژده ساڵ بووم ئه‌و مانفیستۆیه‌م خوێندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی من تێێ گه‌یشتووم مانفیستۆكه پڕه له هه‌ڵه‌ی تێگه‌یشتن ته‌نانه‌ت زۆرێك له ڕسته‌كانیشی هه‌ڵه‌ن، ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی ده‌روونناسییه‌وه سه‌یری ئه‌و مانفیستۆیه بكه‌ی، به سانایی تێ ده‌گه‌یت، كه ماركس به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتووه‌ته به حه‌قیقه‌ت و گه‌وهه‌ری ڕاستییه‌كان، به نزیكه‌یی زۆرینه‌ی ڕه‌های بۆچوونه‌كانی هه‌ڵه‌ن، هیچ گرنگی به بیری تایبه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی تاك نادات و زۆر له هه‌ڵه‌دا بووه.
كاتێك بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌و به‌راورد ده‌كه‌ین به ڕوانگه و هزره‌كانی سه‌رده‌م هێنده‌ی تر كه‌لێن و كه‌موكوڕییه‌كانی په‌یامی شیوعیه‌تمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، پیته‌رسون گوتی، ئه‌و په‌رتووكه 170 ساڵ پێش ئێسته نووسراوه و بۆ سه‌رده‌می خۆی مرۆڤ زۆری لێوه فێربوون، له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، بۆیه ده‌كرێ ئێسته ئه‌گه‌ر زۆر كه‌لێنیشی تێدا بدۆزینه‌وه، له نووسه‌ره‌كه‌ی خۆش بین، چونكه بۆ ئه‌و سه‌رده‌م هاوكاری مه‌زنی پێشكه‌شی مرۆڤ كردووه.
ئه‌و بیرمه‌نده كه‌نه‌دییه زیاتر گوتی، ماركس هه‌موو ململانێكانی به‌ستووه‌ته به جیاوازی چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌مه‌یش به هه‌ڵه ناو ده‌بات و ده‌ڵێ به درێژایی مێژوو نموونه‌ی زۆرمان هه‌یه، كه مرۆڤه‌كان نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌كتر، به‌ڵكو زۆرجار دژی خودی خۆشیان كه‌وتوونه‌ته ململانێوه، بۆیه ئه‌مه ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر به‌جێیه كه ماركس له بوونی مرۆڤ و ململانێكان له‌گه‌ڵ خودی خۆی نه‌ڕوانیوه و ته‌نیا له ڕووه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌وه سه‌یری كردووه و بڕیاری ڕه‌هایشی داوه.
ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی له ململانێدا بێ، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه كه تاك له دۆخی برسیه‌تیدایه، كاتێك تاك برسی نه‌بێ ناكه‌وێته ململانێوه، كاتێكیش ده‌وڵه‌مه‌ند بێ و خودی خۆی خواست و ئاره‌زووی فره‌وانكردنی سامان و ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌وی نه‌بێ، دووباره ناكه‌وێته‌وه جه‌نگ و ململانێ، هه‌موو ئه‌مانه پێوه‌ستن به ژیانی خودی مرۆڤێك نه‌ك پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
دواتر ژیژك ده‌ستی به قسه‌كردن كرد و گوتی، نموونه‌ی چین گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی ماركسیه‌ته و به‌رهه‌مهێنه‌ری خۆشبه‌ختی و پێشڤه‌چوونه، ئێسته چین مه‌زنترین هێزی ئابوورییه له جیهان، به سه‌دان ملیۆن هاووڵاتی ئه‌و وڵاته له هه‌ژارییه‌وه به‌ره‌و چینی ناوه‌ڕاست و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌نگاویان ناوه، به‌هۆی گونجاوی سیسته‌می سیاسی و پشتیوانیكردنی له هه‌ژاران بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانیان و گه‌یشتن به خۆشبه‌ختی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بپرسین چین ته‌نیا به‌هۆی ماركسی و شیوعییه‌وه به‌م دۆخه گه‌یشت، بێگومان نه‌خێر، به‌ڵكوو سوودیان له كرۆكی ماركسی و سه‌رمایه‌داری وه‌رگرت، به ئامانجی به‌ختیاركردنی گه‌له‌كه‌یان.
ژیژك ئاماژه‌ی دا، كه دالای لاما ده‌ڵێ، خۆشبه‌ختی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئامانجی ژیانه، به‌ڵام له ڕووی هزره‌وه شێوازێكه له شێوازه‌كانی ژیان، هاوكات له زانستی ده‌روونناسی ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بووه‌ته‌وه، كه ئێمه‌ی مرۆڤ باشترین داهێنه‌رین له ڕووخاندنی ڕێگای گه‌یشتمان به خۆشبه‌ختی، به‌ختیاری بیرۆكه‌یه‌كی شێواوه له ژیانی ئاسایی هه‌ریه‌كه‌مان و زیاتر بووه‌ته هزر و ڕوانین، ئێمه كاتێك پاره‌دارین، یان هه‌ژار بیر له خۆشبه‌ختی ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو كاتێك ناتوانین پێویستییه‌كمان دابین بكه‌ین، نیگه‌ران ده‌بین، كاتێك ده‌توانن پێویستییه‌كانمان دابین بكه‌ین، هیچ شاد نین، به‌ڵكوو زۆر ئاساییین.
له ڕووی سیاسییه‌وه نموونه‌ی گه‌وره له شكستی سیسته‌می شیوعی و سه‌رمایه‌داری بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێسته له ئه‌مه‌ریكا ده‌گوزه‌رێ و دۆناڵد تره‌مپ كه سیاسیه‌تی پارێزخوازه و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات، گه‌وره‌ترین كێشه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تره‌مپ به‌راورد بكه‌ین به بیرنی سانده‌رز ده‌بینین كه تره‌مپ سیاسییه‌كی دوای ڕووداوه و دوا سیاسی به ڕه‌وشتیش ده‌بێ له پیاوانی كۆن.
به بۆچوونی من شته‌ی
مرۆڤ به‌دوای ده‌گه‌ڕێت و بۆی ده‌ناڵێنێت، له به‌ها رۆحییه‌كانه‌وه له ده‌ستمان داوه و پێوه‌سته به لاهووت، ئه‌گه‌ر شتێكیش بمان به‌ستێته‌وه به مێژوو ئه‌وا هێنده‌ی تر گرفته‌كان قووڵ ده‌بنه‌وه، ئه‌و دوو گرفته وامان لێ ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر كوشتن و سووتاندن به ناوی ئاین و به‌ها رۆحییه‌كان.