پۆلیسى توركیا ئه‌ندامێكى ئاكپارتى و پێنج لایه‌نگرى تر ده‌گرێت به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له لێدانى سه‌رۆكى جه‌هه‌په هه‌بووه.
ئاژانسى
فڕانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى نیسان پۆلیسى توركیا شه‌ش كه‌سى به تۆمه‌تى هێرشكردنه سه‌ر كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو سه‌رۆكى جه‌هه‌په گرتووه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه یه‌كێك له‌و شه‌ش كه‌سه به‌رپرسیارێتى له ناو ئاكپارتى هه‌یه كه لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و پێنج كه‌سه‌كه‌ى تریش لایه‌نگرى هه‌مان پارتن.
هاوكات پارتى ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا نكۆڵى له‌وه نه‌كردووه ئه‌و كه‌سه‌ى گیراوه ئه‌ندامی ئه‌وان بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان له‌هێرشه‌كه هه‌بووه له رێكخستنه‌كانى پارته‌كه ده‌رده‌كرێن.
دوێنێ له ئه‌نكه‌ره چه‌ند كه‌سێك هێرشیان كرده سه‌ر كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو كه سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارییه " جه‌هه‌په"یه. هێرشى ئه‌م كه‌سانه دواى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه كه جه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان به‌ده‌ستى هێناوه كه له 31ى ئادارى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو. جه‌هه‌په له‌م هه‌ڵبژاردنه تواناى سه‌رۆكایه‌تى شاره گرنگه‌كانى ئیسته‌نبۆڵ و ئه‌نكه‌ره و ئیزمیر به‌ده‌ست بهێنێ.