له پێشوازی ڕۆژی جیهانی كتێبدا، له كتێبخانه‌ی گشتی شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشانگایه‌كی كتێب له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگه‌یه‌كى چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی كوردی و عه‌ره‌بییه‌وه ده‌كرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی نیسان، هاوار حه‌مید، سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه، به "وشه " ی راگه‌یاند، له پێشوازی ڕۆژی جیهانی كتێبدا سبه‌ی سێشه‌م 23ی نیسان، وه‌ك ده‌زگه‌كانى نارین و چه‌ند ده‌زگه‌یه‌كى تر، به‌هاوكاری چه‌ند ده‌زگه‌یه‌كى عه‌ره‌بیش وه‌ك ڕافیده‌ین و دارلمه‌عریفه و كوته‌بى عه‌ره‌بیه، پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی كتێب ده‌كه‌ینه‌وه.
زیاتر گوتى، نزیكه‌ی دوو هه‌زار ناونیشان له پێشانگاكه‌دا نمایش ده‌كرێ كه زیاتر له چوار هه‌زار كتێب له بواره‌كانی رامیاری ڕۆشنبیری و ئابووری و مێژووی و ئاینی و ده‌روونزانی و ئاینی و جوگرافی به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی له خۆده‌گرێت.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، له 50% داشكاندن بۆ كتێبه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كرێ و له 30% یش بۆ كتێبه كوردییه‌كان.
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و جیاوازییه بۆ داشكنادن له كتێبه عه‌ره‌بییه‌كان و كتێبه كوردییه‌كان، ڕوونی كرده‌وه، كتێبه عه‌ره‌بییه‌كان كه‌متر خواستیان له‌سه‌ره، به‌ده‌ر له‌وه‌یش به هۆكاری ئه‌وه‌یی له‌ده‌ره‌وه چاپ ده‌كرێ كه‌متر ئه‌ركی تێچوونی ده‌بێ تا ده‌گاته ده‌ست ده‌زگه‌كانى كتێب.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی