سۆنیا بێتووشى كچه كورد و خانمه دیزاینه‌رى لاوى كورد و شاجوانى ئێران بۆ ساڵى 2016، به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێ، جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت و له شه‌قامه‌كانى ئێران دیارى ده‌به‌خشێت و دڵى منداڵان خۆش ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو به"وشه"ى راگه‌یاند: له درێژه‌ى چالاكییه‌كانم وه‌ك شاجوانى ئه‌و وڵاته، به‌پێویستم زانى به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێ له شه‌قامه‌كانى شارى تاران بگه‌ڕێم و دیارى ببه‌خشم به‌منداڵان و خه‌ڵك له شه‌قامه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌م به‌ناوى زاپی یانگ، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه سه‌رقاڵى ئه‌و كاره‌ین بۆ دابه‌شكردنى دیارى و به‌رده‌وامین.
گوتی، مه‌به‌ستم له‌و كاره ته‌نیا گونجاندنى زیاترى فه‌رهه‌نگى یارمه‌تیدانه و پێویسته بیرى خۆمان بهێنینه‌وه ئه‌و پاره و ماڵه‌ى هه‌مانه، ته‌نیا هى ئێمه نییه و ده‌بێت میهره‌بانتر و به‌خشنده‌تر بین. زۆر كه‌س ده‌ڵێت ئه‌و منداڵانه‌ى سه‌رشه‌قام بازرگانییان پێوه ده‌كرێت، به‌ڵام دیارى و خواردن باشتره، هیچ كه‌س منداڵێك نانێرێته سه‌رشه‌قام ئه‌گه‌ر نیازمه‌ند نه‌بێت و پاره ناچێته ناو گیرفانی خۆیان، ده‌بێت ئاگادارى داهاتووى ئه‌و منداڵانه بین، ئه‌وانه بنه‌ماڵه‌ى دووه‌مى ئێمه‌ن و ئه‌ركى سه‌رشانمانه یارمه‌تییان بده‌ین.
ناوبراو له شه‌قامه‌كانى تاران به له‌چكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و دیارى ده‌به‌خشێت و هیواى ساڵى یارمه‌تیدان ده‌خوازێت و ده‌ڵێت، خۆشه‌ویستى خه‌رجى نییه، یه‌ك باوه‌ش و چێشتێكى گه‌رم ده‌توانێت ڕۆژێك بۆ كه‌سێك بگۆڕێت، ترسم نییه له ئه‌نجامدانى كارى فاشیۆن و مۆدێل و نمایشكردنى جلى جۆراوجۆر و سه‌رنجڕاكێش و ورووژێنه‌ر له باشوورى كوردستان .
شایه‌نى باسه ناوبراو وه‌ك كچه كوردێك بۆ ئه‌وه‌ى جوانیى كچى كورد پیشان بدات، وه‌ك سیمبۆلێك بڵێت كه كچانى كورد تواناى زۆریان هه‌یه و جوانن، به‌شدارى له پرۆسه‌ى قۆناغى پێش كۆتای هه‌ڵبژاردنى miss iran كرد كه تایبه‌ته به‌هه‌ڵبژاردنى شاجوان له ئێران. له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دادوه‌ر وه‌ك شاجوانى ساڵى 2016ى ئێران هه‌ڵبژێردرا و تاجى شاجوانی له‌سه‌ر نا.
وه‌ك شاجوان پڕۆژه و كاره‌كانى له بوارى خێرخوازى و هاوكارى ئافره‌تانه، له یه‌كه‌م كاری‌دا ده‌ستى ئه‌و ئافره‌تانه ده‌گرێت كه حه‌ز ئاواتى جیاوازیان هه‌یه له ژیاندا تا ئاواته‌كانیان بهێننه دی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕۆژه‌ى بۆ كوردستانیش هه‌یه و له‌گه‌ڵ رێكخراوى zapiyoung هاوكارى ئاواره‌كان ده‌كات و ده‌ستى یارمه‌تیش بۆ منداڵانى بێ سه‌رپه‌رشت درێژ ده‌كات.
وه‌ك نوێنه‌رى ئێران به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى "Miss Grand International 2017" ده‌كات له وڵاتى ڤێتنام و هیواداره له‌وێش سه‌ركه‌وتوو بێت.
شایه‌نى باسه ناوبراو له ساڵى 1991 له دایك بووه له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و له ته‌مه‌نى 18 ساڵییه‌وه ده‌ستى به‌خوێندن كردووه له بوارى دیزاین و فاشیۆن.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى