زۆرینه‌ی ڕۆژووگران، له كاتی ڕۆژووه‌كه‌یاندا تووشی سه‌رئێشه ده‌بن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س ته‌نیا لە ره‌مه‌زاناندا تووشی سه‌رئێشه ده‌بن، به‌ڵام ئایا ئه‌مه مه‌ترسیی له‌سه‌ره؟
پسپۆڕانی پزیشكی، ناوێكی تایبه‌تیان بۆ ئه‌م سه‌رئێشه‌یه داناوه و پێی ده‌ڵێن "
سه‌رئێشه‌ی ره‌مه‌زان" و هۆكاره‌كانیشی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ برسێتی، نه‌خواردنی رۆژانه‌ی چا و قاوه، دابه‌زینی ئاستی شه‌كر له خوێندا.
ئه‌وانه‌ش كه جگه‌ره‌كێشن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لە ماوه‌ی ڕۆژووه‌كه‌یان نایكێشن، به هه‌مان شێوه تووشی سه‌رئێشه ده‌بن.
پسپۆڕان روونی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م سه‌رئێشه‌یه تا دوو سه‌عات به‌رده‌وام ده‌بێت و له دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ره‌مه‌زاندا، ئه‌م حاڵه‌ته زیاتره و دواتر ئاسایی ده‌بێته‌وه و جه‌سته خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان ده‌گونجێنێت.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی سه‌رئێشه‌ی رۆژانه‌ی ره‌مه‌زان، پێویسته شه‌وانه قاوه‌ی كه‌م بخۆنه‌وه و له جیاتی ئه‌وه، سوود له خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز وه‌ربگرن و جگه‌ره‌كێشانیش كه‌م بكه‌نه‌وه.