لە ساڵی 1976 داڤەرستێک لە سنووری شارۆکەی ئامێدی لەسەر رووباری زێی گەورە دروستکراوە، وێڕای ئەوەی ئێستە کوردستان چووەتە قوناغێکی نوێ و پردی کونکرێتی و ئاسن بۆ پەڕینەوە لەسەر رووبارەکان دروستکراون، بەڵام تا ئێستە داڤەرست بۆ بەشێک لە گوندەکانی ناوچەکە رێگای سەرەکی هاتوچۆیە.
داڤەرست پێکهاتووە لە تەڵێکی باریک کە بەهۆی دوو ستوونی ئاسنی لە هەردوو لای رووبار جێگیر کراوە، سندوقێکی ئاسن لەو تەلە باریکە هەڵواسراوە و لە هەردوو لای سندوقەکە گوریسی پێوە بەستراوە و بەهۆی بۆڕبرینەوە سندوقە لەسەر تەلەکە دەخۆلێتەوە، بەو شێوەیە هاووڵاتیان لە رووبار تێپەردەبن.
ئەم داڤەرستە 100 مهتر درێژە و سێ مهتر بەرزە و توانای هەڵگرتنی 500کیلۆى ههیه.
لهم ڤیدیۆیه ببینن " نهوزاد هلورى" پهیامنێرى "وشه" داڤهرستهكه تاقیدهكاتهوه و بهشێوهیهكى سهرنج ڕاكێش ڤیدیۆ تۆمار دهكات.