باشترین ریجیم بكە لە مانگی رەمەزان

:: PM:03:56:09/05/2019 ‌

مانگی رەمەزان تا رادەیەكی سنوورداری خواردن و خواردنەوەی تیادایە كە دەكرێت وەك هەلێكی باش بێتە بەكارهێنان بۆ رزگاربوون لە چەندان كیلۆگرامی زیادی كێشی لەش كە لەماوەی رابردوو بەهۆی خۆراكەوە كەڵەكە بووە، بۆیە دەتوانی لە رێگەی پێڕەوكردنی سیستەمێكی تەندروست و گونجاوی خۆراك ریجیم بكەیت.

شارەزایانی بواری خۆراك پێیان باشە كە لەو ماویەدا شیرینی رەمەزان پڕ لە چەوری وەك كونافە و لوقمە قازی و زەلوبیا، بە شیرینی كالۆری كەم بگۆڕیتەوە وەك موحەلەبی و كاستەر كە دەكرێت سوودیان هەبێت بۆ پاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن و دابەزینی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن.

توێژەرێكی ئەمەریكی باس لە كاریگەری ریجیمی مانگی رەمەزان دەكات بۆ كەمكردنەوەی كێشی زیادەی لەش، وەك لە راپۆرتێكی گۆڤاری " jama" بڵاو كراوەتەوە كە لەلایەن كۆمەڵەی پزیشكی ئەمەریكی دەردەچێت.

گۆڤارەكە دەڵێت، پێنج جۆر بەرۆژووبوون هەن دەتوانرێت وەك ریجیم بەكار بهێنرێت بۆ دابەزاندنی كێشی لەش لەوانە بەرۆژووبوونی موسڵمانان لە مانگی رەمەزان كە باشترینیانە، وەك لە دوو توێژینەوەدا هاتووە كە دكتۆر ساچیداناندا باندا ماكۆستا لە پەیمانگەی سالك بۆ توێژینەوەی بایۆلۆجی لە كالیفۆڕنیا ئەنجامی داون و گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی ئەوانەی ئەوكەسانەی بە شێوەی بەرۆژووبوونی موسڵمانانەوە پابەندی خورادن دەبن، دەتوانن بێ هیچ كۆتێكەوە كالۆری لەدەست بدەن. 

بۆیە بۆ ریجیمێكی سەركەوتوو دەتوانیت خۆت لە شیرینی و خۆراكی سووركراوە بەدوور بگریت و وەرزش ئەنجام بدەیت و ماست لە پارشێو و نیسك و پاقلە و شۆفان لە ژەمی ئێوارە بخۆ، جیا لە ئاو بەشێوەیەكی بەردەوام و میوە و پەتاتەی كوڵاو. 

https://al-ain.com/article/golden-tips-successful-regim-ramadan





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل