پێنج خۆراك كێشەی خەوزڕانت ناهێڵێ‌

:: PM:04:00:11/05/2019 ‌

خواردنەوەی كووپێك شیری گەرم یان كووپێك چایی گوڵە بەیبوون یان بۆنكردنی زەیتە بۆندارەكان یارمەتی هێوربوونەوەی مێشك دەدات لەش خاو دەكاتەوە یان گوێگرتن لە موزیك بەهەمانشێوە ئارامی بەمێشك دەدات و بەرهەمهێنانی میلاتۆنین زیاد دەكات، هەموومان دەزانین ئەم چارەسەرانە هەمووی سروشتین و بۆ چارەسەركردنی خەوزڕان بەكار دەهێنرێت.

زۆر جۆری میوە هەن بەهەمانشێوە چارەسەری خەوزڕان دەكەن وادەكەن بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی میلاتۆنین زیاد بكات و نووستن باشتر بكات. لێرەدا باس لە گرنگترین ئەو میوانە دەكەین كە چارەسەری خەوزڕان دەكەن.

یەكەم: مۆز، وەك دەزانین مۆز سەرچاوەیەكی نایابە بۆ چارەسەركردنی قەبزی و لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەری خەوزڕان دەكات چونكە مەگنیسیۆمی تێدایە كە یارمەتی خاوبوونەوەی لەش دەدات، هەروەها وا لە مێشك دەكات كە تایبەتمەندییەكانی نووستن بنێرێت بۆ لەش.

دووەم: ئاڤۆگادۆ، وەك گوتمان مۆز بڕێكی باش مەگنیسیۆم بەلەش دەدات، بەڵام ئاڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری دروست لەگەڵ ڤیتامین بی كە دڵەڕاوكێ كەم دەكاتەوە. وەك دەزانین یەكێك لە هۆكارەكانی خەوزڕان دڵەڕاوكێیە.

سێیەم: هەڵووژەی وشك، ئەگەر باس لە گرنگی ڤیتامین بی بكرێت ئەوە هەڵووژەی وشك بڕێكی زۆر ڤیتامین بی تێدایە وە رێ لە خەوزڕان دەگرێت و هەروەها زۆر خواردنی هەڵووژەی وشك چارەسەرێكی دیارە بۆ قەبزی و پاككردنەوەی ریخۆڵەكان.

چوارەم: ئەنەناس، ئەگەر گرفتی نووستن هەیە لە شەودا دەتوانیت ئەنەناس بخۆیت چونكە یارمەتی دروستكردنی میلاتۆنین دەدات بەرێژەیەكی زۆر، ئەگەر تووشی هەڵگەڕانەوەی ترشی گەدە بوویت ئەوە باشتر وایە ئەنەناس بخۆیت. چونكە ترشن بەم شێوەیە چارەسەری دڵەكزێ دەكات و بەدرێژایی شەو رێ لە خەوزڕان دەگرێت.

پێنجەم: هەنار، دوو هۆكار هەیە كە وادەكات هەنار رێ لە خەوزڕان بگرێت، یەكەمیان بوونی بەهێزكردنی هۆرمۆنی میلاتۆنین لە مێشكدا و دووەمیان بڕێكی زۆر مەگنیسیۆمی تێدایە كە یارمەتی خاوبوونەوەی لەش دەدات رێ لە خەوزڕان دەگرێت.



وشە - ئاوات ئازاد