دادگای سلێمانی له ئێستادا زیاتر له 10 كه‌سی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه گرتووە و فه‌رمانی گرتنی بۆ سێ كه‌سی
تر کە لەو دۆسییەوە گلاون، ده‌كردووه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه
له ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه راگیراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 19ی ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌ك
له دادگای سلێمانی كه ناوی لای "وشە" پاریزراوە رایگه‌یاند، له‌سه‌ر
دۆسیه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی
ڤیدیۆیی، دادگا فه‌رمانی گرتنی بۆ چه‌ند كه‌سێك ده‌ركردبوو كه تا ئێستا نەگیرابوون.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئەمڕۆ كه‌سێكی تر لەسەر دۆسییەکە گیرا كه
پێشتر له لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچووه، ئەو سەرچاوەیە بەهۆی
یەکلانەبوونەوەی بڕیاری دادوەر ئامادە نەبوو ناوی گیراوەکە ئاشکرا بکات.
له ئێستادا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دۆسیەی پەرلەمانتارەکەی نەوەی
نوی گیراون 11 كه‌سن و فه‌رمانی گرتنیش
بۆ سێ كه‌سی تر ده‌رچووه و بەم نزیکانە ئەوانیش دەگیرێن.
به‌پێی زانیاریه‌كان كه به "وشه" دراون، شاسوار عه‌بدولواحید
به فه‌رمانی دادوه‌رو له لای ئاسایشی سلێمانی راگیراوه و له كاتی لێكۆڵینه‌وه
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت كردوۆتهوه كه له كاتی دانپێدانانه‌كه له‌سه‌ری كراوه
و دادوه‌ریش ده‌یه‌وێت دۆسیه‌كه‌ی شاسوار جیا بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه
ئێستا گیراون و دواتر وه‌ك شایەت به‌كاریان بهێنێت.
وەک سەرچاوەکەی دادگای سلیمانی روونی دەکاتەوە فه‌رمانی گرتی شاسوار
عەبدولواحید بۆ 15 رۆژە و ده‌كرێت درێژ
بكرێته‌وه یان به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی