هاوشێوه‌ى دامه‌زراندنى هێزه‌كانى سه‌حوه، عێراق چه‌ند هۆزێكى سوننه چه‌كدار ده‌كات. هه‌رچه‌نده ئه‌و هێزانه به ناوى دژایه‌تى رێكخراوى تیرۆریستى داعش دامه‌زراون، كه‌چى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه شیعه‌كانى نزیك له ئێران به دژایه‌تى خۆیانى ده‌زانن و پێى نیگه‌رانن.
ماوه‌یه‌كه حكوومه‌تى عێراق كار بۆ ئه‌وه ده‌كات چه‌ند هۆزێكى سوننه چه‌كدار بكات، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌و ناوچانه‌ن كه له‌ژێر ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش رزگار كراون. رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، هه‌رچه‌نده به ناوى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش چه‌كدار ده‌كرێن، كه‌چى به‌ر له هه‌موو لایه‌نه‌كان هێزه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى پێى نیگه‌رانن، چونكه له‌لایه‌ك ئه‌و هێزانه به‌ركابه‌رى خۆیان ده‌زانن و پێیان وایه به‌هۆى دروستكردنى ئه‌وانه‌وه جێى له‌و ناوچانه له‌ق ده‌بێت. له لایه‌كى تریش له‌وه نیگه‌رانن و ده‌ڵێین ئه‌زموونى سه‌حوه‌كانى سوننه دووباره ده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كانى عێراق بۆ رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه، ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى چه‌كداركردنى هۆزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌و پرۆسه‌یه به ره‌زامه‌ندى فه‌رمى چه‌ند ده‌زگایه‌كى حكوومه‌ت بێت، بۆیه له 10ى ئه‌م مانگه پرۆسه‌كه ده‌ستى پێ كردووه و سه‌ره‌تا هۆزه‌كانى 50 گوندى نزیك له سنوورى سووریا و خۆرئاواى شارى مووسڵ چه‌كدار كراون،، به ئامانجى ئه‌وه‌ى ئه‌و هۆزانه به‌ره‌نگارى پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعش ببنه‌وه.
نه‌جم جبوورى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى مووسڵ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانی ده‌ڵێ، "حكوومه‌تى عێراق بڕیارى داوه هۆزه‌كانى 50 گوندى مووسڵ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش چه‌كدار بكات".
له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ندێك له به‌رپرس و لایه‌نه‌كانى عێراق پاڵپشتى بیرۆكه‌كه ده‌كه‌ن و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ندێكى تر له دژى ده‌وه‌ستنه‌وه. یه‌حیا محه‌مه‌دى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق كه خۆى خه‌ڵكى ئه‌نباره پاڵپشتى له بیرۆكه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، "به ئامانجى ئه‌وه‌یه سنوورێك بۆ مه‌ترسى رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان دابنێت و پاڵپشتى سوپا بكات". ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێی وایه چه‌كداركردنى هۆزه‌كان بژارده‌یه‌كى دروسته به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر سنوورێكى فراوان، بۆیه ده‌ڵێ "كێشه‌یه‌ك نییه ئه‌گه‌ر هۆزه‌كان له هه‌ندێك ناوچه بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌ى داعش رۆڵیان هه‌بێت".
فازڵ عیساوى كه یه‌كێكه له سه‌رۆك هۆزه‌كان، ئه‌ویش هاوشێوه‌ى محه‌مه‌دى پێشوازى له بیرۆكه‌كه ده‌كات و به بیرۆكه‌یه‌كى په‌سه‌ندى ده‌زانێت. ئه‌و سه‌رۆك هۆزه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات چه‌كدارى هۆزه‌كان پێشتر ئه‌زموونیان له شه‌ڕى رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان هه‌یه، به تایبه‌تى له نێوان ساڵانى 2006 -2007دا كه ئه‌وكات سه‌حوه‌ى هۆزه‌كان دانرابوو.
به‌رپرسێكى عێراقى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه باسى له‌وه كردووه، زۆربه‌ى هۆزه‌كانى ناوچه رزگاركراوه‌كان پێشوازى له بیرۆكه‌ى چه‌كداركردنى هۆزه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یش له‌لایه‌ن بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌دى ئه‌مه‌ریكى بره‌وى پێ ده‌درێت و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش له نێوان سه‌رۆك هۆزه‌كان و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى له بنكه‌كه به‌ڕێوه چووه. ئامانجى سه‌ره‌كیش دانانى سنوورێكه بۆ ده‌سه‌ڵاتى میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران.
هه‌رچه‌نده زۆر له به‌رپرسانى سوننه ئه‌م بیرۆكه‌یه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، كه‌چى به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسانى شیعه ئه‌مه به ئامانجێك ده‌زانن بۆ لێدانى حه‌شدى شه‌عبى و له لایه‌كی تریشه‌وه پێیان وایه ئه‌مه دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌زموونی تاڵى سه‌حوه‌كانه. سه‌عد مه‌تڵه‌بى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ناهى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌غدا و ئه‌ندام له لیستى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه له‌لایه‌ن نوورى مالیكییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له لێدوانێكى ده‌ڵێ "چه‌كداركردنى ئه‌و هۆزانه بۆ سه‌رده‌مى سه‌حوه‌مان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه".
له ساڵى 2006 به بڕیارى عێراق و چه‌كى ئه‌مه‌ریكى سه‌حوه‌ى هۆزه‌كان له عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده دروست بوو، ئه‌م هێزانه چوار ساڵ به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى چه‌كداره‌كانى سوننه بوون و به پاڵپشتى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرا، له‌لایه‌ن نوورى مالكییه‌وه هه‌ڵوه‌شانه‌وه، كه ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو.
سه‌عد مه‌تڵه‌بى باس له‌وه ده‌كات كاتى خۆى دژى بیرۆكه‌ى چه‌كداركردنى هۆزه‌كان بووه، چونكه به گوته‌ى ئه‌و "ده‌سه‌ڵاتى هۆز به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌سه‌پێنێ". دواتریش ده‌ڵێ "ده‌كرێ رۆڵه‌ى هۆزه‌كان به فه‌رمى بچنه سوپاوه دژایه‌تى تیرۆر بكه‌ن، نه‌ك به دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى سه‌حوه".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێ، "چه‌كداركردنى هۆزه‌كان دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى رابردووه". هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ى نابێت رێى بدرێت ئه‌مه‌ریكا له ململانێى خۆى له‌گه‌ڵ ئێران هۆزه‌كان به‌كار بهێنى.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و هه‌نگاوه‌ى حكوومه‌تى عێراق نیگه‌رانى له‌لایه‌ن كوردیش دروست كردووه، مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال له راگه‌یاندراوێكى رۆژنامه‌وانى سه‌رسوڕمانى خۆى له‌م هه‌ڵوێسته‌ى عێراق ده‌ربڕێ و پێی وایه، ئه‌م كاره له داهاتوودا ئه‌نجامى خراپى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به تایبه‌تیش كه ده‌زانرێ ئه‌و چه‌كانه له ده‌وروبه‌رى شنگال ته‌نیا به‌سه‌ر یه‌ك پێكهاته دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وانیش پێكهاته‌ى سوننه‌ن.
زۆرن ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌تى عێراق ئه‌و پرۆسه‌یه فراوان نه‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ته‌واو نیگه‌رانه میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبین. رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات چه‌كداركردنى هۆزه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌و ناوچانه، بۆیه ئه‌مه‌یش نیگه‌رانییه‌كى ته‌واوى بۆ ئه‌وان دروست كردووه.