دوای ئه‌وه‌ى باس له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئه‌سپی توركی كرا، گوایه ئه‌م جۆره ئه‌سپانه تووشی جۆره ڤایرۆسێك بوون و به‌هۆیه‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومركی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل له زاخۆ هاورده‌كردنی ئه‌سپی توركی قه‌ده‌غه كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومركی ده‌ڕوازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل راگه‌یاند، هاورده‌كردنی ئه‌سپی توركیا بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان له رێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومركی ده‌ڕوازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل قه‌ده‌غه كرا.
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه، هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌سپی توركی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی جۆره ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار به‌ناوی "غرب النیل" كه له توركیا په‌یدا بووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ده‌كات، بۆیه قه‌ده‌غه كرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له هه‌رێمی كوردستانیش بڵاو نه‌بێته‌وه.
پێشتر له رێی ده‌ڕوازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل هاورده‌كردنی ئه‌سپ باوبوو، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناوچه سنووری و شاخاوییه‌كان زۆر گرنگی به ئه‌سپ ده‌ده‌ن.
زاخۆ/نه‌وزاد هلۆری