دواى بێ دهنگ بوونێكى زۆر خانمە گۆرانیبێژ و میوزسیان کەنار تەها بە هاوکاریی گرووپی میوزیکی لووڕ بەرهەمێکی نوێ بەناوی رەنگاڵەی میلۆدی بڵاو دەکاتەوە.
کەنار تەها له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك نووسیویهتى، "ئەم بەرهەمە لە پێنج گۆرانی پێکهاتووە وەک کۆکتێلێک، گۆرانییەکان لە زاراوە جیاوازەکانی کوردستانە لە کرماشانەوە تا بادینان، بهرههمهكه لەلایەن نزار زێوێییەوە کاری میوزیکی بۆ کراوە، لە ستۆدیۆی گرووپی میوزیکی لووڕ تۆمار کراوە، ئەندامانی گرووپی میوزیکی لووڕ وەک ژەنیار لە بەرهەمەکەدا کاریان کردووە، ئێسته بەرهەمەکە لە قۆناغی مۆنتاژدایە و دەمانەوێت لە جەژنی ڕەمەزاندا وەک جەژنانەیەک پێشکەشی گوێگرانی هونەری کوردیی بکەین، کاری وێنەگرتن و کلیپکردنی لەلایەن خاکەوە ئەنجامدراوە".
کەنار تەها لە خێزانێکی پێشمەرگە لە شاخ لەدایك بووە، بەشی هونەری لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان تەواو کردووە، یەکێكە لە ئەندامانی گرووپی موزیکی لووڕ بە ئامێری تارباس و سێتار بەشدارە، ئاوازی بۆ گۆرانی کۆمەڵێك لە هونەرمەندان داناوە، یەکەم ئەلبوومی (ڕاز و نیاز)ـە و چەند کلیپێکی تایبەت بەخۆی هەیە، ئێسته خوی زیاتر بۆ هونهری گۆرانی گووتن زیاتر بووه.