خانمه گۆرانیبێژ هێرۆ فریا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام یەکێک لە بەرهەمە دیارەکانی هونەرمەند سابیر کوردستانی بە ستایلێکی جیاواز دەڵێتەوە، ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆریش دروست ده‌كات به‌وه‌ى یه‌كه‌م جاره گۆرانى هونه‌رمه‌ندانى ناودارى باشوور بڵێته‌وه.
هێرۆ لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا گۆرانی "لە دوورەوە"ی سابیر کوردستانی گۆرانیبێژ دەڵێتەوە.
شایه‌نى باس كردنه كه گۆرانى "لە دوورەوە" یەکێکە لە گۆرانییە دیارەکانی هونەرمەندی گۆرانیبێژ سابیر کوردستانی، کە ساڵانێکی زۆرە ئەو گۆرانییەی گوتووە، هێرۆ بە ستایلێکی جیاواز بەشێک لەو گۆرانییەی گوتووەتەوە.
هێرۆ خانمە گۆرانیبێژى خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەیەکە سەرقاڵی کاری هونەرییە، لەگەڵ فریا پێکەوە چه‌ند ساڵێكه گروپێكی هونه‌رییان دامه‌زراندووه و به ستایلی ڕاك كاری هونه‌ریی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پێشتر ئه‌لبوومێكی هونه‌رییان بڵاوكردووه‌ته‌وه و چەندان کاری هونەریی هاوبەشیان هەیە.