ژنێکی ئیسلامی منداڵەکەی بۆ چارەسەرکردن دەباتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی پەچەکەیەوە دکتۆر نەیتوانیوە لە قسەکانی بگات و داوای کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت منداڵەکەی چارەسەر بکات پێویستە پەچەکەی لابدات و ئەوەیش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی ژنەکە سکاڵا لەسەر پزیشک تۆمار بکات.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، دكتۆر كیپ ولڤرسه‌ن پزشكی گشتیی سه‌نته‌ری پزیشكیی زانكۆی ڕۆیال ستۆك له شاری ستۆك ئۆن ترێنتی به‌ریتانیایه، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو ژنێكی مسوڵمان به‌هۆی نه‌خۆشی كچه‌كه‌یه‌وه چووبووه لای، به‌ڵام به‌هۆی داوایه‌كی پزیشكه‌كه‌وه ژنه‌كه سكاڵای لێ كرد.
ئه‌و ژنه په‌چه‌ی له ڕووخساری به‌ستووه، به‌و هۆیه‌وه پزیشكه‌كه به باشی نه‌یتوانیوه گوێی له ده‌نگی بێت و له كێشه‌كانی كچه‌كه‌ی تێبگات، هه‌ر بۆیه داوای لێ كردووه په‌چه‌كه‌ی لابات و قسه‌ی بۆ بكات. ئه‌و ژنه هه‌وڵی داوه تێیبگه‌یه‌نێت كه به‌هۆكاری دینی نایه‌وێت په‌چه‌كه‌ی لابدا، به‌ڵام پزیشكه‌كه پێداگیری كردووه.
ئه‌و ژنه له نه‌خۆشخانه‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه و ڕاسته‌وخۆ سكاڵای له‌سه‌ر دكتۆر كیپ تۆمار كردووه، ئەو ژنە دەڵێ كه دكتۆر به شێوه‌یه‌كی ناشرین سه‌یری كردووه و ده‌مارگیریی به‌رانبه‌ری نواندووه و به‌زۆر ویستوویه‌تی ئه‌و كاره‌ی پێ بكا كه ئه‌و بڕوای پێیه‌تی نابێ بیكات.
ئه‌و پزیشكه كه 23 ساڵه له بواره‌كه‌ی خۆیدا كار ده‌كات ده‌ڵێ: ئه‌ركی سه‌رشانمه ڕێز له هه‌موو چین و توێژه جیاوازه‌كان بگرم كه دێنه لام، به‌ڵام هه‌ندێ كات هه‌یه پێویسته ئه‌وانیش لێمان تێبگه‌ن و په‌چه‌كه‌یان لاده‌ن. ئه‌گه‌ر بزانم پێویستیش ده‌كات واز له كاره‌كه‌م ده‌هێنم و به سزاكه‌م ڕازیم.