گۆرانیبێژى لاو فەرهەنگ جەمیل له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى ئاشكراى كردووه كه‌دواى دابڕانێكى زۆر نوێترین بەرهەمی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "برینم" بڵاو ده‌كاته‌وه هه‌وادارانیشى باسى جوانى سیناریۆى كلیپه‌كه‌ى ده‌كه‌ن و هیواى به‌رده‌وامى بۆ ده‌خوازن.
"برینم" نوێترین بەرهەمی هونەرییەتی، ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی، شادمیر نامۆ کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، ڕامین مەنسور کاری دەرهێنانی بۆ بەئەنجام گەیاندووە.
فەرهەنگ جەمیل، یەکێکە لە گۆرانیبێژە لاوه‌كان و چەند بەرهەمێکی هونەری تایبەت بەخۆی هەیە، پێشتر یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى بۆ لە بەرنامەی ئەرەب ئایدڵ لەگەڵ گۆرانیبێژ پەرواز حسێن بەشداری کرد ده‌گه‌ڕێته‌وه، کە لە کەناڵی ئێم بی سی پەخشکرا، ئیتر له‌وكاته‌وه نادارى بۆخۆى په‌یدا كردووه.