ژن و مێردێكی ئیسپانی له ژووری نوستنه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ 80 هه‌زار هه‌نگدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاهاتوون له‌و ژیانه پێی ئاسووده‌ن و دڵیان پێی خۆشه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ماوه‌ی دوو ساڵه ژن و مێردێك له شاری گرانادای ئیسپانیا له‌گه‌ڵ 80 هه‌زار هه‌نگ ده‌ژین، واته ته‌واوی چوارده‌وری ماڵه‌كه‌یان و ژووری نوستنه‌كه‌یان به تایبه‌تی به هه‌نگ ده‌وره دراوه.
ئه‌وه ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌و ژن و مێرده به‌رده‌وام گوێیان له گیزه‌ی هه‌نگه و ناتوانن به باشی ئاگایان له ده‌نگ و ڕووداوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان بێت. هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه سیستمی خه‌ویان شێواوه و ناتوانن به شه‌وان بخه‌ون و چه‌ندان جار به ئاگا دێنه‌وه.
له دیوی ده‌ره‌وه‌ی دیواری ژووری نوستنه‌كه‌یان شانه‌ی هه‌نگه‌كانی لێیه و زیاتر له 80 هه‌زار هه‌نگی لێیه، بۆیه ئه‌و ماڵه هه‌نگه‌وانێكیان بۆ به كرێ گرتووه و ئه‌ركی خزمه‌تكردنی هه‌نگه‌كانیان له كۆڵ خۆیان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌نگه‌وانه به میدیاكانی گوتووه: ئه‌و ژن و مێرده كاتێك بانگی یه‌كتر ده‌كه‌ن زۆر به ده‌گمه‌ن گوێیان له ده‌نگیان ده‌بێت، نازانم چۆن تا ئێسته توانیویانه لێره بژین.
زیاتر ده‌ڵێ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوارده‌وری خانووه‌كه و به‌شی لای ژووری نوستنه‌كه‌یان به تایبه‌تیی به گوڵ ده‌وره دراوه، هه‌نگه‌كان ناتوانن به‌جێی بهێڵن و كردوویانه به ماڵی خۆیان.