وەزیری دادی توركیا: گۆڕانكاری لە یاسای تیرۆر ده‌كه‌ین

:: PM:02:32:24/05/2019 ‌
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ئایار، عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی توركیا ڕای گەیاند، دەستپێكردنەوەی دیداری ئۆجەلان پێوەندی بە هەڵبژاردن و پڕۆسەی ئاشیتەوە نییە، جگه‌ له‌وه‌یش كار لەسەر گۆڕانكاری لە یاسای تیرۆر دەكەین.

عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی توركیا ڕەتی كرده‌وە لابردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان و دەستپێ كردنەوەی دیدار و گفتوگۆكان پێوەندی بە هەڵبژاردن و پرۆسەی ئاشتییەوە هەبێت.

زیاتر گوتى، وڵاتەكەم دەیەوێت گۆڕانكاری لە یاسای تیرۆر بكات، ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ده‌ستمان داوه‌تێ چاكسازییە، كە نەخشەڕێگایەكە بۆ ئازادی زیاتر، فراوانتربوونی دیموكراتی و زیاتر پاراستنی ماف و ئازادییەكان لە توركیا.

ئۆجەلا لە ئۆپراسیۆنێكی نێودەوڵەتی بە بەشداری چەندان وڵات، ساڵی 1999 لە كینیا دەگیرێت و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ توركیا، لەو كاتەوەش تا ئێستە هەوڵەكانی دەوڵەت بێ ئاكام بووە بەرانبەر بە ئۆجەلان.

دژ بە سەپاندنی گەمارۆی بینین بەسەر ئۆجەلان، پارتی گەلانی دیموكراتی "هەدەپە" دەڵێ، زیاتر لە سێ هەزار بەندكراوی كورد لە گرتووخانەكانی توركیا، بڕیاری مانگرتنیان لە خواردن داوە تا ئەو كاتەی گەمارۆ لەسەر ئۆجەلان هەڵدەگیرێت.

پێ دەچێت گوشارەكەی هەدەپە كاریگەری خۆی لەسەر بڕیاربەدەستانی دەوڵەتی توركیا هەبووبێت، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆیان راگەیاند.


وشە - محەمەد میران