بۆ دیاری كردنی یەكەمین ڕۆژی جەژن لیژنەی بینینی مانگ كۆ دەبێتەوە

:: AM:09:12:25/05/2019 ‌
بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بۆ دیاری كردنی یەكەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لیژنەی بینینی مانگ كۆ ببێتەوە و بۆ ئەمساڵ جگە لەو لیژنەیە پشت بەكەس نابەسترێت.

ئەمڕۆ شەموو 25ـی ئایار، لە ئاگەدارییەكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت جگە لە ئەوان هیچ لایەنێكی دیكە دەسەڵاتی دیاركردنی رۆژی جەژنی نییە، بۆ ئەو مەبەستەش لە سێی حوزەیران مانگی داهاتوو، بۆ دوا بڕیار لە وەزارەتی ئەوقاف كۆدەبنەوە.

زیات ڕوون كراوەتەوە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ، پشت بە راوبۆچوونی هیچ كەس و هەرایەكی تری وڵاتان و دەزگاكانی فەلەكی نابەستێ، هیچ كەس و لایەنێكیش ناتوانێ لە ئێستەوە پێشبینی جەژنی رەمەزان بكات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئێوارەی رۆژی دووشەم 3/6/2019 بە مەبەستی دیاریكردنی یەكەمین رۆژی جەژن، لیژنەی باڵا لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی كۆدەبێتەوە و دوابڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەمین رۆژی جەژن دەدەن.

ئەو ئاگەدارییە لە كاتێكە ساڵانە لە دیاری كردنی یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان زۆرجار كێشە دروست بووە و بەشێك لە شارەزایانی ئاینی بۆچوونی جیاوازییان هەبووە لەسەر دیاری كردنی ئەو ڕۆژە.



وشە - رامیار جەواد