كاتێك تیریزاى مه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى به‌ریتانیاى وه‌رگرت. یه‌كسه‌ر دوو تۆپه‌ڵه ئاگرى به‌ده‌سته‌وه گرت. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بوو دووه‌م ژن بوو ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌ى وه‌رده‌گرت دواى مارگرێت تاتشه‌ر كه ژنێك بوو له پۆڵا. دووه‌میش ئه‌وه‌بوو سه‌رۆك وه‌زیرانى پێش خۆى كێشه‌یه‌كى بۆ جێهێشتبوو به ناوى "رێكزت". له‌باره‌ی تۆپه‌ڵه ئاگرى یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك جیاوازى له نێوان مه‌ى و ئه‌و ژنه هه‌بوو كه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان رێبه‌رێكى تایبه‌ت بوو. به‌ڵام دووه‌م ئه‌وه‌بوو پێوه‌ندى به چاره‌نووسرى وڵاته‌كه‌وه هه‌بوو، هه‌میشه پێوه‌ندیدار بوو به رابردووه‌وه.
ئێسته‌یش دواى سێ ساڵ له هه‌وڵى وزه پڕووكێن، بۆ ده‌رهێنانى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا به پێى ئه‌و راپرسییه‌ى له سه‌رده‌مى حكوومه‌ته‌كه‌ى د‌یڤید كامیرۆن ئه‌نجام دراوه و نزیكه‌ى %52 له خه‌ڵكى به‌ریتانیا ده‌نگیان بۆ جێهێشتنى یه‌كێتى ئه‌وروپا داوه، تیریزاى مه‌ى ده‌ستى له كار كێشایه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى له سه‌رۆكایه‌تى پارتى پارێزگاران بوو، دواتریش له سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت بوو.
تیریزاى مه‌ى ئه‌م كاره‌ى كرد دواى ئه‌وه‌ى ته‌واو دڵنیا بوو پێویست به‌وه ناكات هه‌وڵى چواره‌م بدات بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنى رێكزت كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌نجامى داوه، له ئه‌نجوومه‌نى گشتى به‌ریتانیا تێپه‌ڕ بكات. چونكه پارتى كرێكاران "ئۆپۆزسیۆن" داڕشتنه نوێیه‌كه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ره‌ت كردووه‌ته‌وه كه مه‌ى بۆ جوانكردنى رێككه‌وتنه‌كه دایناوه. جیا له‌وه‌یش مه‌ى چه‌ند جارێك دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى له نێو پارتى پارێزگاران بوون له كۆڵه‌گه سه‌ره‌كییه‌كانى پارته‌كه بوون، خاوه‌نى بیركردنه‌وه‌یه‌كى سیاسى دژه ئه‌وروپا بوون و پێویستى رابروودى ئیمپریالیزى به‌ریتانیا بوون، بوونیان نه‌ماوه ته‌نیا له كتێبه مێژوویى و فیلمه سینه‌ماییه‌كان نه‌بێت.
به‌مه‌یش تیریزاى مه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌ك ده‌پێچێته‌وه كه به‌سه‌ختترین قوناغى مێژووى به‌ریتانیاى نوێ داده‌نرێت و دواتریش ده‌چێته‌وه ماڵه‌وه. ژیانى سیاسه‌تمه‌دارانى به‌ریتانیا وایه، ئه‌وان دواى كاره‌كه‌یان له بوارى گشتى ده‌گه‌ڕێنه‌وه ژیانێكى زۆر ئاسایى. هیچ رۆشناییه‌كیان به‌ده‌وره‌وه نامێنێ، هیچ پرۆگرامێكى ته‌له‌ڤزیۆنى بانگهێشتیان ناكات. ته‌نانه‌ت هیچ رێیه‌ك نامێنێ به‌ره‌وى گۆڕه‌پانى سیاسی‌یان بگێڕێته‌وه. ئه‌وان زۆر به ساده‌یى خاخه‌نشین ده‌كرێت، چونكه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ى كه ده‌نگده‌ران پێیان داون، گرێبه‌ستێكى كه‌سییه و به كۆتایى بابه‌ته‌كه‌ى كۆتایى دێت، ئه‌مه‌یه نوێنه‌رایه‌تى زۆرینه.
تیریزاى مه‌ى له یه‌كى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 1956 له شارى ئیستبۆرنى هه‌رێمى ساسیكس له باشوورى ئینگلته‌را له دایك بووه، باوكى كه ناوى هیوبرێت بووه قه‌شه بووه. ماى له زانكۆى ئۆكسفۆرد جیۆگرافیاى خوێندووه و له هه‌مان كاتدا له نانه‌واخانه‌یه‌ك كارى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مێك پاره په‌یدا بكات، هاوڕێكانى سه‌رده‌مى زانكۆى ده‌ڵێن ئه‌و هه‌میشه بایه‌خى به سیاسه‌ت داوه و به راشكاوى باسى له‌وه كردووه خواستى هه‌یه ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا.
تیریزا له نێوان ساڵانى 1977 و تا 1983 له بانكى ناوه‌ندى ئیگلیزى كارى كردووه، هه‌ر ئه‌و كاته‌یش شووى به راوێژكارێكى دارایى كردووه به ناوى فیلیپ مه‌ى، به‌ڵام منداڵیان نه‌بووه. له ساڵى 1986 تا 1994 تیریزا له ئه‌نجوومه‌نى ناوخۆى ناوچه‌ى میرتۆن كار ده‌كات و دواتر دوو جار هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك ئه‌ندامى پارێزگاران بچێته ئه‌نجوومه‌نى گشتى "په‌رله‌مان" به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت، له ساڵى 1997 له بازنه‌ى میدنهید پارتى پارێزگاران تیریزا مه‌ى كاندید ده‌كات ئه‌مجاره به ئاسانى كورسییه‌ك به ده‌ست ده‌هێنێ.
ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوى سه‌ركه‌وتنى مه‌ى ده‌بێت له ناو پارتى پارێزگاران و دواتر پله به‌پله به‌رز ده‌بێته‌وه، تا له ساڵى 2002 ده‌بێت به‌سه‌رۆكى پارته‌كه و هه‌ر له ئه‌نجوومه‌نى گشتیش كار ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ى له ساڵى 2010 له حكوومه‌تى د‌یڤید كامیرۆن ده‌بێت به‌وه‌زیرى ناوخۆ. دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى كامیرۆنیش ده‌بێت به سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه، هیچ كاتێك مه‌ى به كۆده‌نگى لایه‌نگرانى پارتى پارێزگاران قبووڵ نه‌كراوه، له رۆژنامه‌كانى نزیك له حزبه‌كه‌یش به‌هه‌مانشێوه. هه‌ندێك به سه‌رۆكێكى به‌هێزى ده‌زانن و پێیان وایه متمانه‌ى به خۆیه‌تى، هه‌ندێكى تریش به پێچه‌وانه‌وه پێیان وایه لاوازه و ناتوانێ سه‌ركردایه‌تى بكات، به تایبه‌تى له قۆناغى هه‌ستیارى مێژووى به‌ریتانیا.
ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ به‌ر دیوارى نائومێدى ده‌كه‌وێت و ئاڵاى سپى به‌رز ده‌كاته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى كۆششێكى بێوچانى كرد له نێوان برۆكسل و له‌نده‌ن، راستییه‌كه‌ی پایته‌ختى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ مه‌ى زۆر به‌به‌زه‌ییتر بوو نه‌ك پایته‌ختى وڵاته‌كه‌ى.
مه‌ى ده‌ڕوات و كێشه‌یه‌كى نیمچه مه‌حاڵ بۆ ئه‌و كه‌سه جێده‌هێڵێ كه سه‌رۆكایه‌تى پارێزگاران و حكوومه‌ت له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. ئه‌م كێشه‌یه‌یش ئه‌وه‌یه به كه‌مترین زیان له رێككه‌وتنه‌كه ده‌ربچێ. به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئاسۆكه تاریكه. ده‌رچوون بێ رێككه‌وتن وه‌ك بژارده‌یه‌كى به‌هێز ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش جیابوونه‌وه‌ى دۆستانه كاردانه‌وه‌ى خراپى بۆ هه‌ردوو لا ده‌بێت، جا كێ ئه‌مجاره تۆپه‌ڵه ئاگرینه‌كه ده‌گرێته‌وه؟